Mohammed Baqi Hussein,Abdullah Shukur
01 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 02 شوبات 2019
مۆسکۆ - AA
سهرۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین، سهبارهت به بڕیاری دهرچوونی ئهمریكا له رێككهوتنی هێزه ئهتۆمییه مهودا ناوهندهكان(INF)، كۆبوونهوهیهكی به ئهنجوومهنی ئاسایشی وڵاتهكهی کرد.
بەپێی راگەیەنراوێکی ناوەندی راگەیاندنی کۆشکی کرملین، پوتین لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشدا بابەتەکانی ئەگەری دەرچوونی ئەمریکا لە INF، دوایین دۆخی فێنیزوێلا و بابەتە سیاسییە گەرمەکانی تاوتوێکردووە.
لە کۆبوونەوەکەدا پوتین بۆچوونی ئەوەی راگەیاندووە، پێویستە دۆخی فێنیزوێلا بەبێ دەستێوەردانی دەرەکی و بێلایەنانە لەگەڵ قەیرانە ناوخۆییەکانی ئەو وڵاتە چارەسەربکرێت.
لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی ئەو کێشە ستراتیژی و ئەمنیانە کراوە کە لە ئەنجامی کشانەوەی ئەمریکا لە رێککەوتنی ھێزە ئەتۆمییە مەودا ناوەندەکان(INF) دێتە ئاراوە و ھاوکات باسی پرسی ئابووری و کۆمەڵایەتی ئێستای وڵات کراوە.
لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ناتۆ لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠١٨، ماوەی ٦٠ رۆژ بە رووسیا درابوو بۆ ئەوەی پابەندی رێککەوتنی ھێزە ئەتۆمییە مەودا ناوەندەکان بێت، ئەمڕۆ ئەو ماوەیەی کە بە رووسیا درابوو کۆتایی دێت.