Ömer Koparan,Adham Kako
10 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 11 کانوونی دووەم 2019
عه‌زاز - AA
رێکخراوی تیرۆریستی یه‌په‌گه له ناوچه‌ی ته‌ل ره‌فعه‌ته‌وه به مووشه‌كی دژه تانكی TOWی دروستكراوی ئه‌مریكا هێرشیكرده سه‌ر ناوچه‌یه‌كی ژێر ده‌سه‌ڵاتی سوپای سووریای ئازاد. مووشه‌كه‌كه ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ئۆپۆزسیۆنی تێك‌شكاند و له ئه‌نجامدا دوو چه‌كداریان كوژران.
رێکخراوی تیرۆریستی یه‌په‌گه كه كۆنترۆڵی ناوچه‌ی ته‌ل ره‌فعه‌تی باكووری پارێزگای حه‌له‌بی كردووه، كاته‌كانی به‌یانی زوو به مووشه‌كی دژه تانكی TOWی دروستكراوی ئه‌مریكا هێرشیكرده سه‌ر ئۆتۆمبێلێكی سوپای سووریای ئازاد كه له به‌ره‌ی پێشه‌وه‌ی گوندی كهلجبرینی سه‌ربه شارۆچكه‌ی عه‌زاز ده‌ورییه‌ی ئەنجام دەدا.
له ئاكامی هێرشه‌کەدا، ئۆتۆمبێلی چه‌كداره‌كانی سوپای سووریای ئازاد تێكشكا و دوو چه‌كداریش كوژران.