İdiris Okuduci
20 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 22 تشرینی یەکەم 2020
گه‌نجه- AA
دوای ئه‌وه‌ی له شاری گه‌نجه‌ی ئازه‌ربایجان و له ئه‌نجامی هێرشی مووشه‌كی بالیستیی ئه‌رمینیا خانووه‌كه‌ی رووخا، عه‌باس سه‌مه‌دۆڤ، به‌و پیانۆیه‌ی كه له هێرشه‌كه رزگاری ببوو، موزیكی ژه‌نی و گوتی: " كه پیانۆ ده‌ژه‌نم، باوه‌ڕم وایه ئاینده‌مان گه‌ش ده‌بێت".
عه‌باس سه‌مه‌دۆڤ له لێدوانێكدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد له ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌دا ماڵه‌كه‌ی رووخاوه، خۆی و كوڕه‌كه‌ی به‌سووكی برینداربوون.
سه‌مه‌دۆڤ ئه‌و پیانۆیه‌ی ده‌ژه‌نی كه له گۆشه‌ی یه‌كێك له ژووره رووخاوه‌كانی ماڵه‌كه‌یدا بوو، رایگه‌یاند: "چه‌ندین ساڵه پیانۆ ده‌ژه‌نم. كه پیانۆ ده‌ژه‌نم، باوه‌ڕم وایه ئاینده‌مان گه‌ش ده‌بێت".
ئه‌و كه هه‌وڵی ده‌دا ئه‌و پهشۆكاوییه تێپه‌ڕێنێت كه به‌هۆی هێرشه‌كه‌وه تووشی بووه، باسی له‌وه‌كرد بۆ ئه‌وه پیانۆ ده‌ژه‌نێت تا ئارام بێته‌وه.
ئه‌رمینیا رۆژی ١٧ی تشرینی یه‌كه‌م به مووشه‌كێكی مه‌ودا مامناوه‌ندی بالیستیی، جارێكی دیكه په‌لاماری گه‌نجه‌ی دابوویه‌وه و له ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌دا ١٣ سڤیل گیانیان له‌ده‌ستدابوو، زیاتر له ٥٠ سڤیلیش به برینداریی له‌ژێر داروپهردووهكان ده‌رهێنرابوون.