Ruslan Rehimov
23 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 23 تشرینی یەکەم 2020
باکو - AA
سوپای ئازەربایجان، لەچالاکی خستنی چوار فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەرمینیای راگەیاند.
لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن وەزارەتی بەرگریی ئازەربایجانەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە لە کاتەکانی ٠٣:٠٠-٠٩:٠٠ بەکاتی ناوخۆ، دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەرمینیا لە لایەن هێزەکانی بەرگریی ئاسمانی ئازەربایجانەوە خراونەتە خوارەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەش کراوە کە دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دیکەی ئەرمینیا لە رێگەی ئامێری تەکنیکیەوە دەستیان بەسەرداگیراوە و هێنراونەتەخوارەوە.