Mazın Asad
12 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 13 نیسان 2017
نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری سووریا، ستافان دی میستورا لەبارەی چارەسەری قەیرانی سووریا رایگەیاند "ئامانجی كۆتاییمان سووریایەكی یەكپارچەیە".
ستافان دی میستورا لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایش لەبارەی سووریا، لێدوانێكی دا بۆ رۆژنامەوانان.
ستافان دی میستورا ئاماژەی بەوە دا كە سەردانی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، رێكس تیلەرسن بۆ رووسیا زۆر گرنگە و راشیگەیاند كاری پێشنەیان دووبارە دەستەبەركردنی ئاگربەستەكەی سووریا، گەیاندنی ھاوكارییە مرۆییەكان و سەرلەنوێ دەستپێكردنی دانوستانەكانی جنێڤە.
لە وەڵامی پرسیارێكدا لەبارەی دەنگۆكانی نەبوونی چەكی كیمیاوی لە لای رژێمی ئەسەد، ستافان دی میستورا رایگەیاند كە پێویستە دەرفەت بە رێكخراوی قەدەغەكردنی چەكی كیمیاوی بدرێت لێكۆڵینەوەكانی لەوبارەیەوە ئەنجام بدات.
نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری سووریا روونیشی كردەوە كە دوێنێ لە واشنتۆن لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، جێمس ماتیس كۆبووەتەوە و تێدا ئەمریكا جارێكی دیكە دووپاتی كردووتەوە كە پێویست بە چارەسەری دیپلۆماسی ھەیە.
راشیگەیاند كە لە دوای ھێرشەكەی ئەمریكا بۆسەر بنكەی سەربازیی ئاسمانی شوعەیرات، ئاگاداری ئەم رووداوە بووە.
لە وەڵامی پرسیارێك كە سووریا دابەش دەبێت، ستافان دی میستورا گوتی: "ئامانجی كۆتاییمان سووریایەكی یەكپارچەیە".