Sangar Hamad Azeez
18 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 19 حوزەیران 2016
شەوی رابردوو لە ئاکامی دوو هێرشی ئاسمانی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان بۆسەر حەشارگە و تۆپخانەکانی داعش لە سووریا کە لەلایەن سوپای تورکیاوە دەستنیشان کرا بوون، ٣٢ ئامانجی داعش تێکشکێنران، هەروەها بەپێی ئامارە بەراییەکان ١٣ چەکداری داعش لە ئۆپەراسیۆنەکاندا کوژراون.
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا لە ماڵپەری فەرمی خۆی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا رایگەیاند، "سوپای تورکیا ژمارەیەک شوێن تۆپی داعشی لە سووریا ئاشکرا کرد کە بە ئاراستەی تورکیا دانرا بوون. پشت بەستن بە زانیارییەکان فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان هێرشیان بۆسەر حەشارگە و تۆپخانەکانی داعش لە سووریا ئەنجام دا و بەهۆیەوە ٣٢ ئامانجی داعش تێکشکێنران".
هەروەها بەپێی ئامارە بەراییەکان ١٣ چەکداری داعش لەو دوو هێرشەدا کوژراون.