Ilkay Guder
09 تشرینی دووەم 2015•نوێکردنەوە: 10 تشرینی دووەم 2015
لە رێوڕەسمەکەدا سەرکۆماری مەقدۆنیا گیۆرگ ئینانۆڤ، سەرکۆی دەستەی کارگێڕی و بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی ئەنادۆڵو شەنۆڵ کازانجی، بەڕێوەبەری گشتیی نووسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆکایەتی وەزیران جەمالەدین هاشمی، بەڕێوەبەری گشتیی کەناڵی تەرەتە شەنۆڵ گۆکا، بریکاری سەرۆکی دەستەی کارگێڕی ئاژانسی ئەنادۆڵو دکتۆر شابان قزڵباغ، ئەندامی دەستەی کارگێڕی ئاژانسی ئەنادۆڵو عەلی تورکەر پیرتینی، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی و بەڕێوەبەری پەخشی گشتیی مەتین موتانئۆغڵو، باڵیۆزی تورکیا لە سکۆپیا عومەر شۆلەندیل و بەڕێوەبەری بڵاوکردنەوەی ناوەندی هەواڵی ئاژانسی ئەنادۆڵو سەلجوک ئاڤاڵ، بەڕێوەبەری ناوەندی بڵاوکردنەوەی هەواڵی ئابووری ئاژانسی ئەنادۆڵو فرات گازێل، بەڕێوەبەری بڵاوکردنەوەی زمانەکانی جیهان لە ئاژانسی ئەنادۆڵو محەمەد ئۆزتورک، بەڕێوەبەری ناوچەیی ئاژانسی ئەنادۆڵو لە ئەورووپا و ئەمریکا ئوڕاڵ یەشیل بەشدارییان کرد.
ئاکدۆغان لەو رێوڕەسمەدا خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەوەی لە سکۆپیایە و سوپاسی حکوومەتی مەقدۆنیای کرد بەو پێشوازی و میواندارییەی کردوویەتی.
ئاکدۆغان ئاماژەی بەوەدا کە تورکیا تازە هەڵبژاردنێکی ئەنجام داوە، بەپێویستی زانی نووسینگەکانی ئاژانسی ئەنادۆڵو لە پاریس و مۆسکۆش بکرێنەوە و گوتیشی: "با سەرەتا بێینە وڵاتی دۆست و دراوسێمان مەقدۆنیا، با لە سکۆپیا ئاژانسی ئەنادۆڵو بکەینەوە".
ئاکدۆغان تیشکی خستەسەر ئەوەی کە زۆر گرنگە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ مەقدۆنیا بڕەوی پێ بدەن، تورکەکان لەو وڵاتە نزیکەی بە یەک ملیار دۆلار خەریکی وەبەرهێنانن.
ئاکدۆغان ئاماژەی بەوەدا کە مەقدۆنیا بۆ باڵقانەکان بۆتە مۆدیل و گوتی: "بە فرەپێکهاتەی ئیتنیکی و ئایینییەوە بەرەچاوکردنی هەستیاری هەموو ئەو هاوسەنگیانە بۆتە نموونەیەکی گرنگ، پێم وایە پاراستنی ئەو نموونەیە بۆ ئاشتی جیهانی زۆر گرنگە".
یاڵچن ئاکدۆغان رایگەیاند لە ئاژانسی ئەنادۆڵ هەر لەساڵانی شۆڕشی نیشتیمانییەوە خزمەتی بەرچاوی کردووە، ئێستاش لە ٤٥ وڵات نزیکەی هەزار و ٥٠٠ هاوبەش، لە ٣٥ وڵات نووسینگە و لە ٨٦ وڵاتیش نوێنەرایەتی هەیە.
ئاکدۆغان ئاماژەی بەوەدا کردنەوەی نووسینگەی ئاژانسی ئەنادۆڵو و تەرەتە لە سکۆپیا وەکو "پردی پەیوەندیی" دەبینێت و گوتی: "تەنها دەنگی ئێمە بەئێوە ناگەیەنێت، لەهەمان کاتدا دەنگی مەقدۆنیاش بەجیهان دەگەیەنێت. ئەو ئاژانس و کەناڵە تەلەڤزیۆنەمان بەدوای ئەجێندای سیاسیی کەس نەکەوتوون، راستەوخۆ چالاکییەکانیان تیشک دەخەنەسەر بارودۆخی خەڵک".
ئاکدۆغان سەرنجی راکێشا بۆ ئەوەی لە جیهان ئۆپەراسیۆن و شەڕی پەردەپۆشکردن بەڕێوە دەچێت، بەمجۆرە بەردەوام بوو لەسەر قسەکانی: "لەسەر ئاستی گەردوونی هەوڵەکانی ئەندازیارانی سیاسەت دەبینین. واتە تێگەیشتنێکمان لا درووست دەبێت کە 'با خەڵکی ئەو وڵاتە ئەوێ بەڕێوە نەبەن، با سیستەمێکی بەرەبابی دابنێن، با کۆمەڵێک هێزی نێودەوڵەتی ئەوێ بەڕێوە بەرن' تەواوی ئەو ئۆپەراسیۆنە پەردەپۆشیانە بەشێکن لەوە، پێویستە رووبەڕووی ئەوە ببینەوە. ئێمە لە تورکیا لەساڵی ٢٠١٣ ئەو دۆخەمان بینی. بەخۆپیشاندان لە کۆڵان هەوڵیان دا حکوومەت بڕووخێنن بەڵام سەرکەوتوو نەبوون. لە پشتەوە بەکۆمەڵێک کاسێتی تۆمار کراوەوە دژی حکوومەت کەوتنە جووڵە و ویستیان حکوومەت بڕووخێنن، دیسانەوە سەرکەوتوو نەبوون. لە پشتەوە بەسوودوەرگرتن لە رووداوەکانی توندوتیژیی هەوڵیان داوە وگوتیان 'ئاخۆ دەکرێت لە ژێر گوشاردا سیاسەت بەدەستەوە بگرین'. تورکیا ئەو سێ پیلانەی پووچەڵ کردەوە. ئەو پیلانانە تەنها دژی تورکیا نەبوون. لە هەمانکاتدا میسر و ئۆکرانیاش رووبەڕووی هەمان دۆخ بوونەوە. ویستیان لە ناوچەکە ئیرادەی خەڵک لە حکومڕانیدا رەنگ نەداتەوە".
ئاکدۆغان ئاماژەی بەوە دا: "هەندێک کەس نارەحەت بوون بە بەهێزبوونی تورکیا لە ناوچەکە بەڵام بەردەوام دەبین لەهاریکیاریکردنی گەلانی دراوسێ لەبارەی سەرنجی مرۆڤایەتی. لەو ماوەیەی دواییدا تورکیا کەوتۆتە نێو دڵی گەلانی ناوچەکە بە هار پاوەر و سۆفت پاوەر نا بەڵکو بەکردنەوەی ئاژانسی ئەنادۆڵو و تەرەتە".