حەڵەب
دوای ئەوەی ستافێکی ئاژانسی ئانادۆڵو بەمەبەستی گواستنەوەی هەواڵی شەڕو پێکدادانەکانی نزیک بینای هەواڵگری سەر بە رژێمی ئەسەد بەرەو ناوچەی جەمعیەت زەهرا ی سەر بە حەڵەب بەرێکەوتن، کامێرامانی ئاژانسەکە بەناوی حسێن ناسر بریندار بوو.
لەکاتێکدا ستافەکە لە پشتی یەکێک لە تاسەکانەوە سەرقاڵی وێنەگرتن بوون، مووشەکێکی رژێم لە دووری ٥ مەتر لە ستافەکەوە کەوتووە و بەهۆیەوە کامێرامانەکە بە سووکی بریندار بوو.
ستافی ئاژانسی ئانادۆڵو کاتی تەقینەوەی ئەو مووشەکەی وێنە گرتووە.
ساڵح مەحمود لەیلا وێنەگری ئاژانس ئاماژە بەوە دەکات لەگەڵ ستافەکەدا کاریان کردووە کە مووشەکێک داوێتی بە تانکێکی تەنیشتیانداو دواتر تەقیوەتەوە.