Gülşen Topçu,Muhammet Ali Kemal
08 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 08 مای,س 2018
به‌یروت - AA
له دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی لوبنان كه دوای نۆ ساڵ رۆژی یه‌كشه‌ممه ئه‌نجامدرا له به‌یروتی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته گرژی و ئاڵۆزی درووستبوو.
ئاژانسی هه‌واڵیی نیشتمانی لوبنان NNA بڵاویکردەوە، گرووپێكی چه‌كدار به سواری ماتۆرسكیل له ناوچه‌ی سانت-جۆرج، ئه‌و ئاڵایه‌یان لابرد كه له‌سه‌ر په‌یكه‌ری سه‌رۆكوه‌زیرانی پیشووی ئه‌و وڵاته، ره‌فیق حەریری هه‌ڵكرابوو.
دواتر گرووپه چه‌كداره‌كه چوونه‌ته ناوچه‌ی عایشه به‌كار خۆرئاوای به‌یروت و ده‌ستڕێژی گولـله‌یان له كه‌سانی ده‌ورووبه‌ری ناوچه‌كه كردووه، بەڵام رووداوه‌كه هیچ بریندارێكی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه، سه‌رۆكوه‌زیرانی لوبنان، سه‌عد حه‌ریری په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپا، جۆزێف عه‌ون و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی هێزه ئه‌منییه‌كانی ناوخۆ، عیماد مەحمود عوسمان ئه‌نجامدا و داوای لێ‌كردن ده‌ستوه‌ردان بكه‌ن له‌و گرژی و ئاڵۆزیه‌دا و، رێوشوێنی پێویست بگرنه‌به‌ر.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا یه‌كه‌كانی سه‌ر به سوپا له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی به‌یروت خاڵی پشكنینیان دانا و تیمه‌كانیان به ناوچه‌كه‌دا دەستیان بە گەڕان لە ناوچەکە کرد، به‌مه‌یش هه‌وڵیاندا ئاسایش و ئارامی ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن.
له لایه‌كی دیكه‌وه، نه‌بیهـ بری، سه‌ركرده‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئه‌مه‌ل کە هاوکات سه‌رۆكی په‌رله‌مانی لوبنانە، ئیدانه‌ی ئه‌و رووداوانه‌ی كرد كه له به‌یروت روویانداوه.
نەبیهـ بری "ئیدانه‌ی ئه‌و رووداوه قێزه‌ونانه ده‌كه‌ین كه له لایه‌ن لایه‌نگرانی بزووتنه‌وه‌ی ئه‌مه‌ل و حزبوڵڵاوه ئه‌نجامدراون". هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه ئه‌و جۆره هه‌ڵسوكه‌وته نابه‌رپرسیارانه ره‌نگدانه‌وه‌ی ره‌وشت و هه‌ڵسوكه‌وتی ئیمام سه‌در و حزبوڵڵا نیین.
به‌پێی دەرئەنجامە نافه‌رمیه‌كان، هاوپه‌یمانی حزبوڵڵا-ئه‌مه‌ل و پارتەکەی سەرکۆمار میشێل عەون، حزبی نیشتمانپەروەرانی ئازادیخواز لەبەرامبەر پارتەکەی سەرۆکوەزیران، سەعد حەریری و بزووتنەوەی ئایندەدا دەنگەکانیان بە رێژەیەکی بەرچاو زیادیکردووە.