بەیروت
مەڕوان شەربیل وەزیری ناوخۆیی لوبنان تایبەت بە AA رایگەیاند کە تەقینەوەکە لەسەر رێگای رووەیش لە باشووری بەیروت روویداوە. ئەم ناوچەیە وەکو مەڵبەندێکی حزبولڵا ناسراوە.
لە ھەمان کات میشال سلێمان سەرۆک کۆماری لوبنان ئیدانەی ئەو ھێرشەی کرد و رایگەیاند کە ئەو ھێرشە بە ھێرشی ئیسڕائیل دەچێت.
لەلای خۆشیەوە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا کاردانەوەی توندی دژی ئەو ھێرشە دەربڕی و لە بەیاننامەیەکیدا دەڵێت:" تورکیا ئەو ھێرشە بەتوندی مەحکوم دەکات و دەبێت ئەنجامدەرانیشی رووبەڕوی دادگا بکرێنەوە". لە بەشێکی تری بەشاننامەکەشیدا وەزارەتی دەرەوەی تورکیا سەقامگیری لوبنان بۆ تورکیا بە گرنگ وەسف دەکات.