Sefa Mutlu
11 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 11 کانوونی یەکەم 2022
ئیستانبوڵ-AA
سەرۆکۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، پیرۆزبایی لە هەڵبژاردهی مەغریب کرد، کە لە یاریی قۆناغی چارەکی کۆتایی مۆندیالی ٢٠٢٢دا بە ئەنجامی ١-٠ لە پورتوگالی بردەوە و گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی.
رهجهب تهیب ئەردۆغان لە پیرۆزباییهكهیدا كه لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردووهتهوه، رایگهیاندووه:
"لە دڵەوە پیرۆزبایی لە هەڵبژاردەی مەغریب دەکەم، کە یەکەم هەڵبژاردەی ئەفریقایە کە گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی مۆندیال، هەروەها دەستخۆشی لە هەموو برا مەغریبییەکانمان دەکەم بۆ ئەم سهركهوتنه".