Ihvan Radoykov
11 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 11 کانوونی یەکەم 2022
سۆفیا-AA
په‌رله‌مانی بولگاریا ئه‌و پاكێجه‌ی به‌رگریی په‌سه‌ند كرد كه وڵاته‌كه‌ی به مه‌به‌ستی پشتیوانییكردن له ئۆكراینا له جه‌نگیدا دژی رووسیا ره‌وانه‌ی ئه‌و وڵاته‌ی ده‌كات.
لیستی ئه‌و چه‌كانه‌ی له نێو پاكێجه‌كه دایه، سه‌ره‌تا له دانیشتنی داخراوی هه‌ریه‌ك له لیژنه‌كانی ئاسایشی نیشتمانیی و به‌رگریی تاوتوێكران. به‌هۆی نهێنیبوونهوه جۆری چه‌كه‌كان ئاشكرا نه‌كراوه به‌ڵام ئه‌وه راگه‌یه‌ندراوه كه مووشه‌كی S-300 و فڕۆكه‌ی MIG له خۆناگرێت كه ئۆكراینا داوای كردووه.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی لیژنه‌ی به‌رگریی په‌رله‌مانی بولگاریا، هریستۆ گاسێڤ رایگه‌یاند: "ته‌كنه‌لۆجیایه‌ك بۆ ئۆكراینا ده‌نێرین كه به‌رگریی دژی فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه رووسییه‌كان له ئاسمانی شاره‌كانی ئۆكراینادا، ده‌كات".
په‌رله‌مانتارانی پارتی سۆسیالیستی بولگاریا و پارتی سه‌رله‌نوێ له‌دایكبوونه‌وه، كه لایه‌نگری رووسیان و خاوه‌نی ٥٢ كورسیین له كۆی ٢٤٠ كورسی په‌رله‌مان، له میانی كۆبوونه‌وه‌ی داخراوی لیژنه‌كاندا له‌رێگه‌ی مۆبایله‌كانیانه‌وه په‌خشی راسته‌وخۆیان كرده‌وه ئه‌وه‌ش له‌پێناو رێگرییكردن له په‌سه‌ندكردنی پاكێجه‌كه.
سه‌رۆكی پارتی سۆسیالیستی بولگاریا، كۆرنیلیا نینۆڤا كه درێژه‌پێده‌ری نه‌ریتی پارتی كۆمۆنیستی وڵاته‌كه‌یه، ئه‌و پارتانه‌ی دیكه‌ی بولگاریا كه پشتیوانی له هاوكاری چه‌ك بۆ ئۆكراینا ده‌كه‌ن به "هاوپه‌یمانیی جه‌نگ" ناوبرد.
سه‌رۆكی پارتی پۆپۆلیستی سه‌رله‌نوێ له‌دایكبوونه‌وه، كه داكۆكی له سیاسه‌ته‌كانی مۆسكۆ ده‌كات، كۆستادین كۆستادینۆڤ سووربوونی له‌سه‌ر جێهێشتنی ناتۆ و یه‌كێتیی ئه‌رووپاوه له‌لایه‌ن بولگاریاوه، راگه‌یاند.