Mohammed Baqi Hussein
02 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 02 شوبات 2016
له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دژی رێكخراوی تیرۆرستی داعش له ویلایەتی نەنگەرهار رۆژهەڵاتی ئه‌فغانستان، 29 چه‌كداری رێكخراوه‌كه كوژران.
گوته‌بێژی فەرمانڕەوای ویلایەتەکە عه‌تائوڵڵا هۆگیانای له روونكردنه‌وه‌یه‌كی نوسراودا رایگه‌یاند، "شه‌وی رابردوو به پشتیوانی هێزه‌كانی ناتۆ له شارۆچكه‌ی ئاچین چوار هێرشی ئاسمانی بۆسه‌ر پێگه‌كانی داعش ئه‌نجام دراوه".
هۆگیانای رایگه‌یاندووه کە له هێرشه‌كاندا 29 چه‌كداری داعش كوژراون و ئه‌و بینایه‌ش كه ناوه‌ندی ئینته‌رنێت و رادیۆیه‌كی خۆجێی داعشی تێدابووه خاپوور کراوە.