Kasım İleri
24 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 25 ئاب 2019
واشنتۆن- AA
فه‌رمانده‌یی هێزه ناوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا (CENTCOM) ئاشكرایكرد ده‌ستبه‌جێ له‌دوای په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنیی نێوان وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا، مارك ئه‌سپه‌ر و وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار، یه‌په‌گه/په‌كه‌كه كه ناوی هه‌سه‌ده به‌كارده‌هێنێت، ژماره‌یه‌ك له سه‌نگه‌ره‌كانی له باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا تێكداوه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له هه‌ژماری تویته‌ری فه‌رمانده‌یی هێزه ناوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكادا بڵاوكراوه‌ته‌وه، هاتووه "رۆژی ٢٢ی ئاب هه‌سه‌ده له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری دوای په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنیی نێوان وه‌زیرانی به‌رگریی ئه‌مریكا و توركیا سه‌باره‌ت به ئاسایش له باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا، سه‌نگه‌ره سه‌ربازییه‌كانی تێكدان. ئه‌مه‌ش پابه‌ندیی هه‌سه‌ده به جێبه‌جێكردنی میكانیزمی ئاسایش، نیشانده‌دات".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به‌و ناوچه‌یه‌ی سه‌نگه‌ره‌كانی تێدا تێكدراوه و رێكخراوه‌كه چه‌ند سه‌نگه‌ری تێكداوه، ئاشكرا نه‌كراوه.
ئه‌وه ده‌زانرێت كه یه‌په‌گه/په‌كه‌كه له‌سه‌ر سنووری توركیا ژماره‌یه‌كی زۆر په‌ناگه و تونێلی درووستكردوون.
دوێنێ هەینی، وه‌زیری به‌گریی توركیا، خولوسی ئاكار و وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا، مارك ئه‌سپه‌ر، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدابوو.
خولوسی ئاكار گوزارشتی له بۆچوون و چاوه‌ڕوانییه‌كان له‌باره‌ی ناوچه‌ی ئارام له خۆرهه‌ڵاتی سووریا كردبوو، جه‌ختی لهوهكردبوویهوه ئه‌و ناوچه‌یه پێویسته له‌سه‌ر بنه‌مای رۆژژمێری دیارییكراو بێ له‌ده‌ستدانی كات، پێكبهێنرێت.
ئاكار و ئه‌سپه‌ر هاوڕابوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی قۆناغی یه‌كه‌می پلانه‌كه سه‌باره‌ت به درووستكردنی ناوچه‌ی ئارام له‌مڕۆوه ده‌ست پێبكرێت.
له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه درابوو كه به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی قۆناغه‌كانی دواتری پلانه‌كه، شانده سه‌ربازییه‌كان به زووترین كات دووباره له ئه‌نقه‌ره كۆببنه‌وه.