Zana Natık Kerem
24 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 25 ئاب 2019
هۆنگ كۆنگ ــ AA
خۆپیشاندانەكان لە هۆنگ كۆنگ، دژبە پرۆژە یاسای رادەستكردنی تاوانباران بە چین، بەردەوامە.
ژمارەیەكی زۆری خۆپیشاندەر بە دروشمی "هۆنگ كۆنگ سەربەخۆییە" رژانە شەقامی شاری "Tsun Yip" لە ناوچەی كوون تۆنگ درێژەیان بە ناڕەزایەتیی دەربرین دا دژی پرۆژە یاسای رادەستكردنی تاوانباران بە چین.
لەگەڵ دەستپێكردنی خۆپیشاندانەكەدا، رێگەكانی هۆنگ كۆنگ داخران، هەروەها كەشتەكانی شەمەندەفەر لە شارەكەدا هەڵوەشێندرانەوە و لای خۆیەوە پۆلیس رێوشوێنی توندی بەرامبەر بە خۆپیشاندەران گرتەبەر بۆ ئەوەی خۆپیشاندانەكە بە ئاراستەیەكی تر نەبرێت.
لە خۆپیشاندانەكەدا، خۆپیشاندەران داوایان لە حكوومەت كرد كە داواكەیان سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی پرۆژە یاسای رادەستكردنی تاوانباران بە چین جێبەجێ بكات.
لە سەرەتای نیسانی رابردوودا پرۆژە یاسای ئاسانكاری بۆ رادەستكردنی ئەو كەسانە بە چین لە ناوچەی ئیدارەی تایبەتی ماكاۆ و تایوان پێشكەش بە پەرلەمان كرا كە لە هۆنگ كۆنگ سزا دراون یان تاوانێكیان بەسەردا ساغبووەتەوە.
پرۆژە یاساكە تاوانی سیاسیی ناگرێتەوە، بەڵام بەشێكی زۆری خەڵكی هۆنگ كۆنگ كە ژمارەی دانیشتوانەكەی حەوت ملیۆن و ٤٠٠ هەزار كەسە نیگەرانن لەو پرۆژە یاسایه و سیستمی دادگای چین.