Kasım İleri
04 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 05 کانوونی دووەم 2022
واشنتۆن-AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ئانتۆنی بڵینكن تاوتوێی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان و ژماره‌یه‌ك پرسی ناوچه‌یی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو كردووه، له‌سه‌روویانه‌وه، هه‌ماهه‌نگی له‌باره‌ی گرژییه هڵكشێندراوهكانی سه‌ر سسنووری ئۆكراینا له‌لایه‌ن رووسیاوه و پرۆسه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌نێوان توركیا و ئه‌رمینیادا.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندیی نێوان ئانتۆنی بڵینكن و مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، نێد پرایس، رایگه‌یاندووه: "بڵینكن و وه‌زیری ده‌ره‌وه، چاوش‌ئۆغڵو تاوتوێی گرنگیی درێژه‌دان به هه‌ماهه‌نگی په‌یوه‌ست به هه‌ڕه‌شه‌كانیان كرد كه له هه‌ڵكشاندنی گرژییه‌كان له ئۆكراینا له‌لایه‌ن رووسیاوه، سه‌رچاوه ده‌گرێت".
نێد پرایس باسی له‌وه‌ش كردووه كه، بڵینكن و چاوش‌ئۆغڵو تاوتوێی هه‌ریه‌ك له پێشهاته‌كانی قۆچی ئه‌فریقا، ده‌ستنیشانكردنی نێرده‌ی تایبه‌ت بۆ باسكردنی پرۆسه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌نێوان توركیا و ئه‌رمینیادا، و هه‌وڵه‌كانی قووڵكردنه‌وه‌ی هاریكاریی دووقۆڵییان كردووه.
پرایس ئاشكرایشی كردووه، هه‌ردوو وه‌زیر ده‌رفه‌رتی ئه‌وه‌یان هه‌بووه وه‌ك هاوپه‌یمان له ناتۆ، بواره‌كانی نیگه‌رانیی وڵاته‌كانیان بخه‌نه به‌ر باس.