Hemın Othman Mohammed
28 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 02 مای,س 2016
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، مارك تۆنەر رایگەیاند كە داواكاریەكەی رووسیا بۆ ئەوەی نەتەوە یەكگرتووەكان ئەحراروشام و جەیشولئیسلام بخاتە لیستی ئەو گرووپانەی كە سزایان بەسەردا دەسەپێندرێت، دروست نابێت.
لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی رۆژانەیدا، تۆنەر باسی لە داواكاریەكەی نوێنەری هەمیشەیی رووسیا لە نەتەوە یەكگرتووەكان، ڤیتالی چوركین كرد، كە پێشكەشی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كردووە بۆ ئەوەی ئەحرارو شام و جەیشولئیسلام بخرێنە نێو لیستی ئەو گرووپانەی لە سووریا سزایان بەسەردا دەسەپێندرێت و گوتی: "ئێمە لەو باوەڕەداین كە ئەوە زیان بە رێككەوتنی ئاگربەست دەگەیەنێت. لە ئێستادا ئامانجمان ئەوەیە دۆخەكە رەنگدانەوەی هەبێت لە مەیدانی وشكانیدا. پێشتریش رووسیا باسی لەو بابەتە كردبوو".
هاوكات تۆنەر باسی لەوە كرد كە ئەو بڕیارە بنیاتنەر نابێت لەڕووی راگرتنی شەڕ و پێكدادانەكانەوە.
نوێنەری هەمیشەیی رووسیا لە نەتەوە یەكگرتووەكان، ڤیتالی چوركین، داواكاری پێشكەش بە نەتەوە یەكگرتووەكان كردبوو و، تیایدا باسی لەوە كردبوو كە ئەو دوو گرووپە پەیوەندیان بە ئەلقاعیدە و داعشەوە هەیە و، پێویستە لەلایەن نەتەوە یەكگرتووەكانەوە بخرێنە ناو لیستی ئەو گرووپانەی كە سزایان بەسەردا دەسەپێندرێت.