Hakan Çopur,Hemın Othman Mohammed
24 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 25 تشرینی یەکەم 2017
واشنتۆن - AA
هێزه‌كانی ئاسمانیی ئه‌مریكا، بۆ یه‌كه‌مجار له دوای جه‌نگیی سارده‌وه تا ئێستا، فڕۆكه‌كانی بۆردومانی جۆری B-52 كه توانای هه‌ڵگرتنی چه‌كی ئه‌تۆمیان هه‌یه بۆ 24 كاتژمێر خسته حاڵه‌تی ئاماده‌باشیه‌وه.
له دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی Defense Oneی ئه‌مریكی، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئاسمانیی ئه‌مریكا، جه‌نه‌راڵ ده‌یڤید گۆڵدفین ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له ساڵی 1991ه‌وه تا ئێستا بۆ یه‌كه‌مجار بیریان له‌وه كردووه‌ته‌وه B-52كان 24 كاتژمێر بخه‌نه حاڵه‌تی ئاماده باشیه‌وه.
گوتیشی: "ئه‌وه ته‌نها هه‌نگاوێكی دڵنیایی دیكه‌یه له‌باره‌ی ئاماده‌ییمان. ئه‌وه‌یش بۆ دۆخێكی دیاریكراو ناڵێم به‌ڵكو له رووی راستیی ئه‌و دۆخی جیهانییه‌ی تیایداین ته‌ماشای ده‌كه‌م".
- "B-52كان چاوه‌ڕوانی فه‌رمانن"
ئه‌وه‌یش راگه‌یه‌نرا كه تا ئێستا فه‌رمانی خستنهحاڵهتی ئاماده‌باشی B-52كان ده‌رنه‌كراوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وه كرا ئه‌وا له پاش جه‌نگیی سارده‌وه بۆ یه‌كه‌مجار فڕۆكه بۆردهمانهكانی B-52 كه توانای هه‌ڵگرتنی بۆمبی ئه‌تۆمیان هه‌یه ده‌ست به فڕین ده‌كه‌ن.
ئه‌و فه‌رمانده ئه‌مریكییه راشیگه‌یاند "جیهان ئیدی شوێنێكی مه‌ترسیداره و كه‌سانێك هه‌ن كه به ئاشكرا باس له به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی ده‌كه‌ن. ئیدی ته‌نها یه‌كیتیی سۆڤیه‌ت و ئێمه وه‌ك دوو جه‌مسه‌ر ناژین له جیهاندا. یاریكه‌ری دیكه هه‌یه كه خاوه‌نی هێزی ئه‌تۆمیه".