Kasım İleri
24 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 25 ئەیلوول 2021
واشنتۆن – AA
به‌رپرسێك له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه هیچ ئاماژه‌یه‌ك نابینن ئێران بیه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ دانوستانه راگیراوه‌كان له‌باره‌ی رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی كه له ٢٠١٥دا واژوو كرا.
ئه‌م گه‌ورره به‌رپرسه ئه‌مریكییه به میدیاكارانی راگه‌یاند: "له ئێستادا هیچ ئاماژه‌یه‌ك و نیشانه‌یه‌كی ئه‌رێنی نابیندرێت كه ئێران بیه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان. راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ئێرانییه‌كاندا نییه، بۆیه گه‌شبینانه یاخود ره‌شبینانه روانین بۆ ئه‌م بابه‌ته زه‌حمه‌ته، به‌ڵام ئێران هیچ كارێكی وای نه‌كردووه ببێته هۆی گه‌شبینی ئه‌مریكا".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه دا كه وڵاته‌كه‌ی ده‌رفه‌تی ره‌خساندووه بۆ گه‌ڕانه‌وه به رێككه‌وتننامه‌كه، به‌ڵام ئه‌مه‌یش تاسه‌ر به‌رده‌وام نابێت.
دانوستانه‌كانی گه‌ڕانه‌وه بۆ رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی به‌بێ به‌شداری راسته‌وخۆی ئه‌مریكا له ٦ی نیسان له ڤیه‌ننای پایته‌ختی نه‌مسا ده‌ستیان پێ كردبوو.