Mohammed Baqi Hussein
05 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 07 ئەیلوول 2016
دانوستانه‌كانی ئه‌مریكا و رووسیا سه‌باره‌ت به شه‌ڕی ناوخۆی سووریا بێ ئه‌نجام بوو.
به‌رپرسێكی باڵای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا جۆن كیری و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا سێرگی لاڤرۆڤ لهدیدارهكهیاندا سه‌باره‌ت به سووریا نه‌یانتوانیووه بگه‌نه رێككه‌وتن.
دیپلۆماتكاره ئه‌مریكی و رووسییه‌كان له‌هه‌وڵی ده‌سته‌به‌ركردنی ئاگربهستێكدان كه له سایه‌یدا بتوانرێت یارمه‌تیی مرۆیی بگه‌یه‌نرێته ئه‌و خه‌ڵكه لێقهوماوهی له‌نێوان ئاگری رژێم و ئۆپۆزسیۆنی سووریادا گیریانخواردووه.
بڕیاره ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی ئه‌مریكا باراك ئۆباما و سه‌رۆكی رووسیا ڤلادیمێر پوتین له شاری هانگژۆی چین كۆببنه‌وه كه به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌كانی لوتكه‌ی G-20 له‌و شاره‌ن.