Levent Tok,Burak Karacaoğlu
05 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 06 ئەیلوول 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
ئه‌مریكا ٦٠ بارهه‌ڵگر پشتیوانیی لۆجستیی ره‌وانه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی سووریا كرد كه له لایه‌ن رێكخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه‌وه داگیركراون.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه لۆكاڵییه‌كانه‌وه وه‌رگیراون، دوێنێ ئه‌مریكا له ده‌روازه‌ی سیمێڵكای نێوان سووریا-عێراق، كاروانێك كه له نزیكه‌ی ٦٠ بارهه‌ڵگر پێكهاتبوو، تێپه‌ڕیوه.
له‌نێو كاروانه‌كه‌دا ئۆتۆمبیلی گه‌وره، ئۆتۆمبیلی كار، تانكه‌ری سووته‌مه‌نی، موه‌لیده و بارهه‌ڵگری داپۆشراو هه‌بوون.
سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه بارهه‌ڵگره‌كان بۆ ناوچه داگیركراوه‌كان له لایه‌ن رێكخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه، رۆیشتوون.
به‌پێچه‌وانه‌ی كاروانه‌كانی كه له رابردوودا ده‌نێردران، ئه‌م كاروانه به رۆژ ره‌وانه كراوه.
ئه‌مریكا نزیكه‌ی دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ریش، كاروانێكی ٦٠ بارهه‌ڵگریی له هاوكاریی لۆجستیی ره‌وانه‌ی ناوچه داگیركراوه‌كان له لایه‌ن رێكخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه، كردبوو.
ئه‌مریكا كه له ساڵی ٢٠١٥ه‌وه تا ئێستا به هۆكاری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش، پشتیوانیی سه‌ربازیی پێشكه‌ش بە رێكخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه ده‌كات، له‌ئێستادا له سووریا ١٨ بنكه و خاڵی سه‌ربازیی و نزیكه‌ی دوو هه‌زار سه‌ربازی هه‌یه.