Dlshad Saifaalddin Ahmed
05 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 05 ئەیلوول 2019
بەغدا ـ AA
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە بڕیاری قەدەغەکردنی ھاوردەکردنی خورمای راگەیاند، ئەوەش وەک ھاوکارییەک بۆ جووتیارانی ناوخۆ و ساغکردنەوەی بەرھەمەکانیان لە بازاڕدا.
وەزیری کشتوکاڵی عێراق، ساڵح حەسەنی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا لە پەراوێزی سەردانێکی بۆ پارێزگای کەربەلا رایگەیاند، "قەدەغەکردنی ھاوردەکردنی خورما رادەگەیەنین، ئەوەش بۆ ساغکردنەوەی بەرھەمی ناوخۆ و گەیاندنی بە تەواوی بازاڕەکانی وڵات".
ساڵح حەسەنی ئاماژەی بەوەش کرد، ھۆکاری بڕیارەکە بۆ پشتیوانیکردنە لە بەرھەمی ناوخۆیی و جووتیاران.
بڕیارەکەی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق دوای ئەوە دێت کە لە میانی ئەم چەند ھەفتەیەی رابردوودا کە سەرەتای وەرزی پێگەیشتنی خورمایە، بازاڕەکانی عێراق بڕێکی زۆر خورمایان تیادا بوو.