Mohammad Murad Ahmad Abed,Hemın Othman Mohammed
10 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 11 کانوونی یەکەم 2016
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا، ئاشتن كارته‌ر، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه وڵاته‌كه‌ی 200 سه‌ربازی دیكه له سووریا جیگیر ده‌كات.
له میانه‌ی گوتاریكیدا كه له 12مین كۆبوونه‌وه‌ی دیالۆگی مەنامە، له مەنامەی پایته‌ختی به‌حره‌ین پێشكه‌شی كرد، كارته‌ر باسی له‌وه كرد كه به‌مه‌به‌ستی هاوكاری كردن و پشتیوانی مه‌شقی سه‌ربازی به هێزه ناوخۆییه‌كان له شه‌ڕی دژ به رێكخراوی تیرۆریستی داعش له ره‌ققە، ئه‌مریكا 200 سه‌ربازی دیكه له سووریا جێگیر ده‌كات.
كارته‌ر ئه‌وه‌ی وهبیرهینایهوه كه له ئێستادا 300 سه‌ربازی ئه‌مریكی له سووریا هه‌ن و، گوتی: "له‌ناو ئه‌و 200 سهربازەی ره‌وانه ده‌كرێن پسپۆڕ و راهێنەرانی پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بۆمب هه‌ن".
ئه‌مریكا له مانگه‌كانی كۆتایی 2015دا هێزیكی تایبه‌تی 50 كه‌سی ره‌وانه‌ی سووریا كرد، مانگی نیسانی رابردووش سه‌رۆكی ئه‌مریكا، باراك ئۆباما، فه‌رمانی ده‌ركرد به ناردنی 250 سه‌ربازی دیكه بۆ سووریا.