Muhammet Ali Kemal
04 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 04 تشرینی یەکەم 2016
واشنتۆن - AA
گوته‌بێژی کۆشکی سپی، جۆش ئێرنست سه‌باره‌ت به‌بڕیاری ئیداره‌ی ئه‌مریکا بۆ وه‌ستاندنی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌کان له‌گه‌ڵ رووسیادا له‌باره‌ی سووریاوه، رایگه‌یاند ''سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی رووسیا ژماره‌یه‌کی زۆر به‌ڵێنی دا، هیچ یه‌کێکیانی به‌جێنه‌هێنا، ئه‌مه بووه مایه‌ی ئه‌وه‌ی متمانه‌مان پێان له‌ق بێت و هیچ که‌سێکمان ئاراممان نه‌مێنێت''.
جۆش ئێرسنت له کۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی رۆژانه‌ی خۆیدا سه‌باره‌ت به‌بڕیاری ئیداره‌ی ئه‌مریکا بۆ وه‌ستاندنی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌کان له‌گه‌ڵ رووسیادا له‌باره‌ی سووریاوه، قسه‌ی کرد.
ئێرنست ئاماژه‌ی به‌وه کرد کە له‌سووریا گه‌یشتوونه‌ته خالێک که مایه‌ی دڵته‌نگییه‌کی زۆره و رووسیا به‌رپرسیاره له به‌رده‌وام نه‌بوونی ئاگربه‌ست و دووباره گه‌شه‌سه‌ندنه‌وه‌ی توندوتیژییه‌کان، مۆسکۆشی به پابه‌ند نه‌بوون به به‌ڵێنه‌کانییه‌وه تۆمه‌تبار کرد.
راشیگه‌یاند ''سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی رووسیا ژماره‌یه‌کی زۆر به‌ڵێنی دا، هیچ یه‌کێکیانی به‌جێنه‌هێنا، ئه‌مه بووه مایه‌ی ئه‌وه‌ی متمانه‌مان پێان له‌ق بێت و هیچ که‌سێکمان ئاراممان نه‌مێنێت''.
- ''هیچ به‌ره‌وپێشچوونێکی رووسیامان له‌به‌رامبه‌ر داعشدا نه‌بینی''
گوته‌بێژی کۆشکی سپی باسی له‌وه‌کرد کە حکوومه‌تی مۆسکۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌کردووه که بوونی ئه‌وان له سووریا بۆ ئه‌وه‌یه ''به‌ره‌نگاری گرووپه توندڕه‌وه‌کان ببنه‌وه'' و گوتی: ''له‌و کاته‌وه‌ی که رووسیا ده‌ستوه‌رادنی سه‌ربازیی له سووریا کردووه، هیچ به‌ره‌وپێشچوونێکی ئه‌وتۆمان له‌لایه‌ن مۆسکۆوه دژی داعش نه‌بینیوه''.
جۆش ئێرنست ئاشکرای کرد له‌کاتێکدا ئه‌مریکا له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه به هاوه‌ڵیی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تیی به‌ره‌نگاری داعش ببێته‌وه، رووسیا له‌گه‌ڵ ئێران‌دا جگه له‌پشتیوانی کردن له رژێمی ئه‌سه‌د هیچ کارێکی دیکه‌ی ئه‌نجامنه‌داوه.
له‌وه‌ڵامی پرسیارێکدا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا بۆ له‌مه‌ودوا ئه‌مریکا واز له دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێکی دیپلۆماسیی بۆ سووریا ده‌هێنێت یان نا، ئێرنست رایگه‌یاند ''ئیداره‌ی ئه‌مریکا گه‌یشتووه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی که رووسیا هیچ نیازێکی جێبه‌جێکردنی به‌ڵێنه‌کانی سه‌باره‌ت به رێککه‌وتننامه‌ی 'وه‌ستاندنی شه‌ڕو پێکدادانه‌کان'ه‌وه نییه''.
گوته‌بێژه‌که‌ی کۆشکی سپی جه‌ختی له‌وه‌کرده‌وه ئه‌مریکا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر کارکردن بۆ دۆزینه‌وه‌ی پلانی ''جێگره‌وه'' له‌باره‌ی سووریاوه و ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد له‌ئێستادا پیشهاتێکی ئه‌وتۆ بوونی نییه که ئاشکرابکرێت.
- ''ئه‌مه بێ ره‌وشتی و بێ ویژدانییه''
جۆش ئێرنست ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد بۆردومانکردن و کردنه ئامانجی نه‌خۆشخانه‌کان له حه‌له‌ب به‌رده‌وامه و له‌وباره‌یه‌شه‌وه له‌پاڵ رژێمی ئه‌سه‌ددا رووسیا و ئێرانیشی تاوانبارکرد و گوتی: ''ئه‌مه بێ ره‌وشتی و بێ ویژدانییه و مایه‌ی تووڕه‌بوونێکی زۆری کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه''.
- روونکردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به رووسیا
لای خۆیه‌وه گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا، ئه‌لیزابێس ترودیۆ سه‌باره‌ت به‌بڕیاری سه‌رۆکی ئه‌مریکا بۆ وه‌ستاندنی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌کان له‌گه‌ڵ رووسیادا له‌باره‌ی رێککه‌وتننامه‌ی وه‌ستاندنی شه‌ڕو پێکدادانه‌کان له سووریا، قسه‌ی کرد.
ئه‌لیزابێس ترودیۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد به‌رپرسانی باڵای ئه‌مریکا و رووسیا له‌سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا قسه‌یان کردووه و گوتی: ''وه‌ستاندنی په‌یوه‌ندییه‌کان سه‌باره‌ت به سووریا، به‌مانای وه‌ستاندنی هه‌موو په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌کان نایه‌ت''.
ترودیۆ باسی له‌وه‌کرد وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا، جۆن کیری و هاوتا رووسییه‌که‌ی، سێرگی لاڤرۆڤ له‌سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا پێکه‌وه قسه‌یان کردووه و رایگه‌یاند ''به‌رپرسه په‌یوه‌ندیداره‌کانمان له‌سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا له‌گه‌ڵ هاوتا رووسییهکانیاندا قسه‌یان کردووه و به‌بڕوای ئێمه گفتوگۆکان زۆر ته‌ندروست بوون''.