Sangar Hamad Azeez
16 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 17 مای,س 2018
سۆفیا - AA
سەرۆکی کۆنسەی یەکێتیی ئەورووپا دۆناڵد توسک رەخنەی لە حکوومەتی ئەمریکا گرت و گوتی: "ئەگەر بێتو سەیرێکی دوایین بڕیارەکانی دۆناڵد ترەمپ بکەین ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت کە دۆستێکی وامان هەبێت دوژمنمان بۆ چیە".
توسک بەر لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرکردەی ٢٨ وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیی ئەورووپا لە سۆفیای پایتەختی بوڵگاریا، ويڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە.
ناوبراو تیشکی خستە سەرئەوەی کە یەکێتی ئەورووپا لە نزیکەوە چاودێری سیاسەتەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا دەکات و گوتیشی: "پێویستە هەموومان هاوهەڵوێست بین دژ بەو بڕیارانەی دوایی ئەمریکا. ئەگەر بێتو سەیرێکی دوایین بڕیارەکانی دۆناڵد ترەمپ بکەین ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت کە دۆستێکی وامان هەبێت دوژمنمان بۆ چیە".
توسک ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەو وڵاتانەی ئەندامن لە یەکێتیی ئەورووپا چاو بە سیاسەتی بازرگانیکردن دادەخشێننەوە لەگەڵ ئەمریکا و ئێران و گوتیشی: "پوێستە دڵنیابینەوە لەوەی کە ئەو وڵاتانەی رێککەوتن لەگەڵ ئێران ئەنجام دەدەن بە راستگۆیی بیبەنە سەر".