Muhammed Boztepe
14 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 17 تشرینی دووەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا رایگه‌یاند "ئەو تیرۆریستە بیانییه‌ی لەناوچەی ناوەنددا ماوەته‌وە، ئه‌گه‌ر یۆنان وه‌ری نه‌گرێته‌وه رەوانەی ئەمریکا دەكرێته‌وه".
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه ''شه‌ڕكه‌ری تیرۆریستیی بیانیی ئه‌مریكی، له‌سه‌ر خواستی خۆی وه‌ك سێهه‌م وڵات له ١١ی تشرینی دووه‌مدا سنوورداشی یۆنان كراوه‌ته‌وه''.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە بەھۆی وەرنەگرتنەوەی لە لایەن یۆنانەوە ئەو تیرۆریستە لە ناوچەی ناوەند(سنووری نێوان تورکیا و یونان) ماوەتەوە و، ھاتووە "لەسەر بەڵێنی وەرگرتنەوەی لە لایەن ئەمریکاوە و دابینکردنی بەڵگەی گەشت بۆی، رێکارییەکان بۆ رەوانەکردنەوەی ئەو شەڕکەرە تیرۆریستە بیانیيە بۆ ئەمریکا دەستیپێکردووە".