Mohammed Baqi Hussein
29 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 01 تشرینی یەکەم 2016
واشنتۆن - AA
كۆشكی سپی رایگه‌یاند سه‌رۆكی ئه‌مریكا، باراك ئۆباما به‌شداری له مه‌راسیمی به‌خاكسپاردنی شیمۆن پێرێزی سه‌رۆکی پێشووی ئیسرائیل ده‌كات كه بڕیاره له قودس به‌ڕێوه‌بچێت.
به‌پێی روونكردنه‌وه‌یه‌كی نووسراوی كۆشكی سپی، ئه‌مڕۆ ئۆباما به‌یاوه‌ریی شاندێک بەرەو قودس بەرێدەکەوێت و سبه‌ی هه‌ینی دوای به‌شداریكردنی له رێوڕه‌سمی به‌خاكسپاردنی پێرێز، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ واشنتۆن.
سه‌ركۆماری پێشووی ئیسرائیل شیمۆن پێرێز دوێنێ له‌ته‌مه‌نی 93 ساڵیدا به‌هۆی نه‌خۆشیی جه‌ڵته‌ی مێشكه‌وه له نه‌خۆشخانه كۆچی دوایی كرد.
پێرێز له 2007ه‌وه تا 2014 سه‌رۆکی ئیسرائیل بوو و 13ی ئه‌م مانگه به‌هۆی نه‌خۆشیی جه‌ڵته‌ی مێشكه‌وه، گه‌یه‌نرایه نه‌خۆشخانه.