Muhammet Ali Kemal
29 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 01 تشرینی یەکەم 2016
واشنتۆن- AA
- گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، جۆن کیربی: ''لەحاڵەتی بەردەوامبوونی شەڕی ناوخۆی سووریادا، رەنگە ژمارەیەک لە گرووپە توندڕەوەکان بەشێوەیەکی خراپ سوود لەم دۆخە ببینن و مەودای ئۆپەراسیۆنەکانیان فراوان بکەن. گومانی تێدا نییە کە رەنگە هێرشبکەنە سەر بەرژەوەندییەکانی رووسیا و تەنانەت پەلاماری شارەکانی ئەو وڵاتە بدەن''.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، جۆن کیربی هۆشداریی ئەوەیدا لەحاڵەتی بەردەوامبوونی شەڕی ناوخۆی سووریادا، پێدەجێت ژمارەیەک لە گرووپە توندڕەوەکان هێرش و پەلامارەکانیان بگوازنەوە بۆ دەرەوەی سووریا و تەنانەت هێرشبکەنە سەر شارەکانی رووسیا.
جۆن کیربی لە کۆنگرەی رۆژنامەوانیی رۆژانەی خۆیدا، سەبارەت بەشەڕی ناوخۆی سووریا قسەیکرد وهۆشداریی دایە رووسیا.
کیربی رایگەیاند: ''لەحاڵەتی بەردەوامبوونی شەڕی ناوخۆی سووریادا، ئەگەری هەیە ژمارەیەک لە گرووپە توندڕەوەکان بەشێوەیەکی خراپ سوود لەم دۆخە ببینن و مەودای ئۆپەراسیۆنەکانیان فراوان بکەن. گومانی تێدا نییە کە رەنگە هێرش بکەنە سەر بەرژەوەندییەکانی رووسیا و تەنانەت پەلاماری شارەکانی ئەو وڵاتە بدەن''.
ئاماژەی بەوەشکرد ئەمە جگە لەوەی لەحاڵەتی بەردەوامبوونی شەڕی ناوخۆی سووریادا، ئەو سەربازانەی سوپای رووسیا زیانیان بەردەکەوێت کە لە سووریا شەڕدەکەن و گوتی: ''پێدەچێت تەرمی سەربازە رووسەکان رەوانەی وڵاتەکەیان بکرێتەوە، رووسیا سەرچاوەکانی و فڕۆکەی جەنگیی زیاتر لەدەستبدات''.
هاوکات گوتەبێژی وەزارەتی دەروەی ئەمریکا جارێکی دیکە بەرپرسیارێتیی کۆتاییهێنان بەشەڕی ناوخۆی سووریای خستە ئەستۆی رووسیا و رایگەیاند: ''وەزیری دەرەوە، جۆن کیری ئاماژەی بەوەکردووە لێپرسراوێتییەکە لەئەستۆی رووسیادایە و پێویستە دەستەبەری گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بەو ناوچانەی کە پێویستییان پێیەتی، بکرێت''.
جۆن کیربی جەتیکردەوە لەوەی زۆر نیگەرانن لەهێرشی سوپای رووسیا و رژێمی سووریا بۆ سەر هاووڵاتییانی سڤیل و نەخۆشخانەکان و گوتی: ''جۆن کیری بەروونی ئەوەی راگەیاندووە کە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی رووسیا بە بەرپرسیار لەم دۆخە دەزانن''.