Mohammed Baqi Hussein
16 کانوونی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 18 کانوونی دووەم 2016
سه‌رۆكی ئه‌مریكا باراك ئۆباما فه‌رمانی به تیمی ئاسایشی نیشتمانی وڵاته‌كه‌ی كردووه بۆ به‌رده‌وامیی له چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی شكستپێهێنانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كی نووسراوی كۆشكی سپی‌دا راگه‌یه‌نراوه ئۆباما كۆبوونه‌وه‌ی به ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی وڵاته‌كه‌ی كردووه و زانیاری سه‌باره‌ت به گرتنه‌وه‌ی شاری رومادی له‌لایه‌ن هێزه‌کانی تەناهی عێراق و جموجۆڵه‌کانی سه‌ربازیی وڵاتانی به‌شداربوو له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیدا دژی داعش له سووریا و عێراق پێ راگه‌یاندوون.
له ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه "سه‌رۆك ئۆباما فه‌رمانی به تیمی ئاسایشی نیشتمانی كردووه به‌رده‌وام بن له چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ لاوازكردنی رێكخراوی تیرۆریستی داعش. ئه‌مه‌ش به زیادكردنی هه‌ماهه‌نگی سه‌ربازیی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانماندا، تێكشكاندنی تۆڕی شه‌ڕخوازانی بیانی، راگرتنی كرانه‌وه‌ی داعش له ده‌ره‌وه‌ی سووریا و عێراق، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌کانی دارایی رێكخراوه‌كه، له‌ناوبردنی هه‌وڵه‌کانی تیرۆریستیی داعش له وڵاتانی ده‌ره‌وه و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی پڕوپاگه‌نده و په‌یامه‌كانی رێكخراوه‌كه ده‌بێت".
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا به‌ڕوونی ئاماژه به‌وه كراوه كه پێویسته هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ماهه‌نگ بن و ئه‌مریكاش به‌رده‌وام ده‌بێت له مانه‌وه وه‌ك پێشه‌نگی هاوپه‌یمانێتییه‌كه.