Mehmet Burak Karacaoğlu,1 23
03 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 03 شوبات 2022
ئیدلب – AA
سه‌ربازانی ئه‌مریكا به به‌كارهێنانی فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگیی لە جۆری F-16 و هه‌لیكۆپته‌رێك هه‌وڵیان دا ئۆپه‌راسیۆن بۆسه‌ر كه‌سێك له پارێزگای ئیدلب باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا ئه‌نجام بده‌ن كه ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه په‌یوه‌ندی به رێكخراوی تیرۆریستیی داعشه‌وه هه‌بێت.
روانگەی چاودێرییکردنی فڕۆكه‌وانیی سه‌ربه ئۆپۆزسیۆنی سووریا رایگه‌یاند كه ده‌ورووبه‌ری كاتژمێر ٠١:٢٠ی دوای نیوە شه‌وی دوێنێ، سه‌ربازانی ئه‌مریكا بە هه‌لیكۆپته‌رێك له‌سەر ماڵێك له نزیك گوندی ئەتمه له پارێزگای ئیدلب دابەزیون.
سه‌ربازان داوایان كردووه ماڵه‌كه چۆڵ بكرێت و له ده‌ورووبه‌ری کاتژمێر ٠١:٥٠ چوارده‌وری ئه‌و ماڵه‌یان داوه كه ئه‌و كه‌سه‌ی تیادا بوو كه هێشتا ناسنامه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه و ده‌نگی ته‌قه له نزیك ماڵه‌كه بیستراوه.
له كاتێكدا ئه‌مریكا له‌باره‌ی هه‌وڵی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌وه هیچ راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه، هێشتا نازاندرێت كه داخۆ كهسهکە ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه یاخود نا.
ئه‌مریكا ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوشێوه‌ی له تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٩ له ئیدلب ئه‌نجام دا و رایگه‌یاند كه سه‌رده‌سته‌ی داعش، ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا كوژراوه.