Ömer Koparan,Selen Temizer
09 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 10 ئاب 2019
ئەنقەرە - AA
تیمەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی عەزاز لە سووریا، پێنج تیرۆریستیان دەستگیرکرد کە بەنیازبوون ئەو شارۆچکەیە بە خوێن سوور بکەن.
تیمەکانی سەر بە ھۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی عەزاز، لە ٢٣ی حوزەیران دوو کەسيان لە تێرمینالی عەزاز دەستگیر کرد کە پشتێنەی بۆمبیان لەخۆ بەستبوو، ھاوکات سێ تیرۆریستی یەپەگە/پەکەکەیان دەستگیرکرد کە ھاوکاری ئەو دوو کەسەیان کردبوو.
ئەوەشزانراوە کە ئەو تیرۆریستانە بە ھاوکاری پۆلیسی راوێژکاری تورک لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ھاریکاری ناوچەی عەزاز دەستگیر کراون.
ئەو تیرۆریستانە بەبڕیاری دادگا رەوانەی زیندان کران.