Zana Natık Kerem
10 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 11 ئاب 2019
یەمەن ــ AA
لە ئاكامی شەڕ و پێكدادانی نێوان هێزەكانی پاسەوانی سەرۆكایەتی سەربە حكوومەتی یەمەن و هێزەكانی پشتێنەی ئەمنی كە لە لایەن ئیماراتەوە پێشتیوانی دەكرێن لە شاری عەدەن باشووری یەمەن، ١٣ كەس كوژران كە پێنجیان مەدەنیین.
ئاژانسی ئانادۆڵو لە سەرچاوە ئەمنی و پزیشكییەكان زانیاری دەستكەوتووە، شەڕ و پێكدادانەكە لە شاری عەدەن دوای ئەوە لە نێوان هێزەكانی پاسەوانی سەرۆكایەتی سەربە حكوومەتی یەمەن و هێزەكانی پشتێنەی ئەمنی روویدا كە ئەنجوومەنی راگوزەر لە باشووری یەمەن داوای لە هێز و لایەنگرانی كردووە، هەڵبكوتنەسەر كۆشكی سەرۆكایەتی و حكوومەت برۆخێنن.
بە گوتەی سەرچاوەكان لە ئاكامی شەڕ و پێكدادانەكە، ١٣ كەس كوژراون كە پێنجیان ئەندامی یەك خێزانن، ٦١ی دیكەش برینداربوون لە نێویاندا کەسانی سڤیل هەن.
سەرچاوەیەكی پزیشكی باسی لەوەكرد كە بریندارەكان بە مەبەستی چارەسەركردن گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەكان.
پێشتر هاوپەیمانییەتی عەرەبی بەرابەڕایەتی سعوودیە رایگەیاندبوو كە لە دوایین پێشهاتەكانی پارێزگای عەدەن باشووری یەمەن نیگەرانە و جەختیش دەكاتەوە لەوەی هیچ زیانێك بۆ بەرژەوەندی گەلی یەمەنی قبوڵ ناكات.