Ramal Mahmood
06 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 07 تشرینی دووەم 2016
عەنتاب - AA
دوای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات و پاککردنەوەی شارۆچکەی جەرابلوس باکووری سووریا لە رێکخراوی تیرۆریستی داعش یەک لەسەر سێی ئەو پەنابەرانەی بەهۆی جەنگی ناوخۆی سووریا پەنایان بۆ تورکیا هێنابوو لە شارۆچکەی جەرابلوس نیشتەجێ بوون.
ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات کە لەلایەن تیمەکانی هێزی تایبەت و سوپای تورکیا، بە پشتیوانیی ئاسمانیی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتیی دژبە داعش بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆر لە باکووری سووریا دەستیپێکردووە، سوپای سووریای ئازاد نزیکەی دوو مانگ و ١٥ رۆژ لەمەوبەر شارۆچکەی جەرابلوس-ی ئازادکرد و لەو کاتەوە شارۆچکەکە بووەتە جێی ئومێدی پەنابەرە سوورییەکان لە تورکیا.
جەرابلوس کە بۆ هاووڵاتییانی سووریا بە واتای "ئاسوودەیی" دێت ئەوا پەنابەرانی سووریش لە تورکیا وەک "نیشتیمان" دەیبینین. بۆ بەدەمەوەچوونی پەنابەران بەڕێوەبەرایەتی گشتیی فەرمانگەی کۆچی عەنتاب هەموو هەوڵەکانی خستووەتە گەڕ بۆ ئاسانکاریکردن بۆ ئەو پەنابەرە سووریانەی دەیانەوێت بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان.
پەنابەرانی سووری کە بەهۆی جەنگی ناوخۆوە پەنایان بۆ تورکیا هێناوە دوای ئەوەی لە شارۆچکەی کارکامش لەدامەزراوە پەیوەندیدارەکان کارەکانیان رایی دەکەن دێنە دەروازەی سنووری کارکامش. دوای تۆمارکردنی ناویان لە هۆڵی وەرزشی کاراکامش، و پشکنینیان جانتا و کەلوپەلەکانیان دەخەنە ناو بارهەڵگرە ئامادەکراوەکان و رەوانەی جەرابلوس دەکرێن. تەواوی کاروبارەکانی هەر پەنابەریک لەو دەروازە سنوورییە ماوەی ٢٠ خولەک دەخایەنێت.
ئەو کەسانەیش کە هێشتا پسوولەی دەربازبوونیان نییە، تیمەکانی بەهاناوەچوونی پەنابەران هەنگاوی پێویستیان ناوەتە بەر و پەنجەمۆریان پێ دەکرێت و وێنەیان دەگیرێت و هەر لەوێ پسوولەی دەربازبوونیان بۆ دەردەهێنرێت و کاروبارەکانیان رایی دەکرێن.
پەنابەرانی سووری بەردەوامن لە ناو تۆمارکردن لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی فەرمانگەی کۆچ و دواتر چوونە دەروازەی سنووری کاراکامش و گەڕانەوە بۆ جەرابلوس.
لەدەسپێکی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتەوە تاکو ئێستا بەخێرایی ژمارەی دانیشتوانی شارۆچکەکە بۆ ٣٠ هەزار کەس هەڵکشاوە و یەک لەسەر سێی ئەو پەنابەرانەی بەهۆی جەنگی ناوخۆی سووریا پەنایان بۆ تورکیا هێنابوو دانیشتووانی جەرابلوس پێک دەهێنن. دوای دوو مانگ و ١٥ رۆژ لە رزگارکردنی شارۆچکەکە ژمارەی ئەو پەنابەرانەی لە تورکیاوە گەڕاونەتەوە جەرابلوس دەگاتە،١٠ هەزار کەس.