Davit Kachkachishvili
12 تشرینی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 13 تشرینی یەکەم 2022
کیێڤ – AA
جێگری سەرۆکی نووسینگەی سەرۆکایەتی ئۆکراینا، کیریلۆ تیمۆشچەنکۆ رایگەیاند لە ئاکامی هێرشەکانی دوێنێی رووسیادا، ١٤ مەدەنی کوژراون.
کیریلۆ تیمۆشچەنکۆ لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تێلگرام لەبارەی هێرشەکانی دوێنێی رووسیا بۆسەر ژمارەیەک شار و ناوچەی نیشتەجێبوونی ئۆکراینا زانیاریی بڵاو کردەوە.
جێگری سەرۆکی نووسینگەی سەرۆکایەتی ئۆکراینا ئاماژەی بەوە دا کە لە ئاکامی هێرشەکاندا بۆسەر ناوچەکانی ڤیننیتسا، دنیپرۆ، زاپۆریژییا، لڤیڤ و دۆنێتسک ١٤ مەدەنی گیانیان لەدەستداوە و ٣٤ی دیکەیش برینداربوون.
- "قۆناغێکی نوێ بۆ بەرگریی ئاسمانی ئۆکراینا دەستی پێ کردووە"
سەرۆکی دامەزراوەی بەرگریی ئۆکراینا، ئۆلێکسیی رەزینکۆڤ دوای نیوەشەوی رابردوو لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تویتەر رایگەیاند کە سیستەمی بەرگریی ئاسمانییان لەلایەن ئەڵمانیاوە رادەست کراوە.
رەزینکۆڤ لەمبارەیەوە نووسیوویەتی: "قۆناغێکی نوێ بۆ بەرگریی ئاسمانی ئۆکراینا دەستی پێ کردووە. لە ئەڵمانیاوە IRIS-Tەکان (سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی) گەیشتوون. NASAMS لە ئەمریکاوە دێت. ئەمە تەنها دەستپێکە، پێویستییمان بە سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی دیکەیشە".