Halit Süleyman
04 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 04 کانوونی یەکەم 2016
ئیدلب - AA
لەئاکامی هێرشێکی ئاسمانی هێزەکانی رژێمی بەشار ئەسەد بۆسەر بازاڕی شارۆچکەی کەفر نوبل سەربە پارێزگای ئیدلب باکووری رۆژئاوای سووریا، ١٢ هاووڵاتی مەدەنی کوژران و ٢٣ی دیکەش بریندار بوون.
بەرپرسێکی بەرگری شارستانی لە شارۆچکەکە بەناوی عومەر عەلوان، رایگەیاند لەئاکامی هێرشێکی ئاسمانی هێزەکانی رژێمی بەشار ئەسەد بۆسەر بازاڕی شارۆچکەکە، ١٢ هاووڵاتی مەدەنی کوژران و ٢٣ی دیکەش بریندار بوون و، گوتی: "فڕۆکە جەنگییەکانی هێزەکانی رژێم بازاڕی شارۆچکەکەیان بۆردومان کردووە. جگە لە بوونە قوربانی هاووڵاتییان، ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێل و فرۆشگا و خانووش ئاگریان تێبەرببوو. ئاگرەکە لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانییەوە کوژێنرایەوە و زیانێکی زۆر بە ناوچەکە گەیشت".
عەلوان ئاماژەی بەوە دا کە بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی برینداران بۆ نەخۆشخانەی مەیدانی شارۆچکەکە گوێزراونەتەوە.