Gülşen Topçu
10 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 12 کانوونی یەکەم 2019
قودس - AA
حكوومه‌تی ئیسرائیل، بڕیاریدا بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ قه‌ده‌غه بخاته سه‌ر پارێزگاری قودسی سه‌ربه حكوومه‌تی فه‌ڵه‌ستین، عه‌دنان غه‌یس كه له قودس چالاكییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌نجام بدات، یاخود هاوكاری كۆبكاته‌وه.
به‌پێی بڕیاره‌كه كه واژووی وه‌زیری ئاسایشی گشتیی ئیسرائیل، گیلاد ئێردان-ی له‌سه‌ره و له لایه‌ن هه‌واڵگری ئیسرائیله‌وه راگه‌یه‌ندراوه، به‌بیانووی پاراستنی سه‌روه‌ری ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل، بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ قه‌ده‌غه خراوه‌ته سه‌ر عەدنان غه‌یس بۆ سازكردنی كۆبوونه‌وه یان سیمینار، یاخود كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاری بۆ هه‌ژاران.
پێشتریش پۆلیسی ئیسرائیل ده‌یانجار عەدنان غه‌یس-ی ده‌ستگیركردووه.