Hemn Baban
16 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 16 ئاب 2019
قودس - AA
ئه‌مڕۆ وه‌زیری ناوخۆی ئیسرائیل، ئارییه درعی رایگه‌یاند کە رازی بوون له‌سه‌ر داوایه‌كی ئه‌ندامی كۆنگرێسی ئه‌مریكا، ره‌شیده توڵهیب بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی خێزانه‌كه‌ی له كه‌ناری رۆژئاوا بكات.
نووسینگه‌ی وه‌زیره ئیسرائیلییه‌كه له راگه‌یه‌نراوێكدا ئه‌وه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه کە رازی بوون به‌داوایه‌كی ئه‌ندامی كۆنگرێس، ره‌شیده توڵهیب بۆ سه‌ردانییه‌كی مرۆیی بۆ داپیره‌ی كه ته‌مه‌نی 90 ساڵ ده‌بێت.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه "شه‌وی پێنجشه‌ممه له‌سه‌ر هه‌ینی رابردوو ئه‌و ئه‌ندامه‌ی كۆنگرێس نامه‌یه‌كی بۆ وه‌زیر درعی ناردووه و تیایدا به‌ڵێنی به قبوڵكردنی داواكانی ئیسرائیل داوه له پاڵ رێزگرتن له‌و كۆتانه‌ی له‌سه‌رییه‌تی له میانی سه‌ردانه‌كه‌دا، هه‌روه‌ها به‌ڵێنی ئه‌وه‌شی داوه هیچ په‌یامێك بۆ بایكۆتكردنی ئیسرائیل له‌سه‌روبه‌ندی سه‌ردانه‌كه‌یدا نه‌دات".
زیادیشیكردووه "له رۆشنایی ئه‌وه وه‌زیر بڕیاری داوه بێته ئیسرائیله‌وه و ئومێدی خواست پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كانی بێت و سه‌ردانه‌كه‌ی ته‌نها به مه‌به‌ستی مرۆیی بێت".
ئه‌م بڕیاره دوای رۆژێك دێت له بڕیاری ته‌ل ئه‌بیب تایبه‌ت به ره‌تكردنه‌وه‌ی سه‌ردانی رەشیدە توڵهیب و ئیلهان عومه‌ر كه دوو ئه‌ندامی كۆنگرێسن بۆ خاكی فه‌ڵه‌ستین دوای ئه‌وه‌ی تۆمه‌تباركراون به"ره‌واج دان بۆ بایكۆتكردنی ئیسرائیل".