Zeynep Tüfekçi Gülay
23 تشرینی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 23 تشرینی یەکەم 2022
رامه‌ڵڵا - AA
ئیسرائیل له ماوه‌ى ئه‌مساڵدا زیاتر له پێنج هه‌زار و ٣٠٠ فه‌ڵه‌ستینى ده‌ستگیركردووه.
به‌پێى ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه‌ى له كۆمه‌ڵه‌ى زیندانیانى فه‌ڵه‌ستین بڵاوكراوه‌ته‌وه، ژماره‌ى دهستگیركراوانى فه‌ڵه‌ستینى له به‌ندیخانه‌كانى ئیسرائیل له كۆتاى مانگى ئه‌یلولى رابردوو، گه‌یشتووه‌ته چوار هه‌زار و ٧٠٠ كه‌س كه ٣٠ دانه‌یان ئافره‌ت و ١٩٠ دانه‌شیان كه‌سانى خوار ١٨ ساڵین.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شكراوه كه سه‌ربازانى ئیسرائیلى له ماوه‌ى ئه‌مساڵدا زیاتر له پێنج هه‌زار و ٣٠٠ فه‌ڵه‌ستینیان ده‌ستگیركردووه و ئه‌و ژماره‌یه‌ش كه به‌پێى داتاكانى دامه‌زراوه‌كانى تایبه‌ت به كاروبارى زیندانیكراوان وه‌رگیراون، ئه‌و فه‌ڵه‌ستینیانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه ئازادكراون.
هه‌ر له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه له هه‌ر یه‌كه‌یه‌كى ناوه‌ندى ده‌ستگیركردن له ئیسرائیل كه پڕن له دهستگیركراوانى فه‌ڵه‌ستینى زیاتر له ٨٠ كه‌س ده‌مێنێته‌وه و راشگه‌یه‌ندرا كه به‌هۆى ئه‌و قهڵهبالغییهوه، هاووڵاتیانى فه‌ڵه‌ستینى سه‌ره‌ڕاى ته‌واوبوونى لێپرسینهوهكانیان، هەندێ جار زیاتر له ٧٠ رۆژ له‌و شوێنانه‌دا ده‌مێننه‌وه.
هه‌ر به‌پێى راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى كۆمه‌ڵه‌ى زیندانیانى فه‌ڵه‌ستین، ناوه‌ندەکانی ده‌ستگیركردنى سه‌ربه به‌ندیخانه‌ى ئۆفه‌ر کە تواناى له‌خۆگرتنى ته‌نها ٧٢ كه‌سیان هه‌یه، سه‌ره‌ڕاى ئه‌مه‌ش زیاتر له ٨٠ ده‌ستگیركراو له هه‌ر ناوه‌ندێكدا ده‌مێنێته‌وه.