Faruk Hanedar,Ethem Emre Özcan,Mehmet Burak Karacaoğlu,Ömer Koparan,Ahmet Karaahmet
03 مای,س 2025•نوێکردنەوە: 04 مای,س 2025
دیمەشق - AA
فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای ئیسرائیل هێرشی ئاسمانییان کردە سەر پارێزگاکانی دیمەشق، حەما، لازقییە، دەرعا و قونەیتەرە لە سووریا.
سوپای ئیسرائیل شارۆچکەی حرستا لە ڕۆژهەڵاتی و تەل منین لە باکووری دیمەشق و هەروەها ناوچە جیاجیاکانی پارێزگاکانی حەما، لازقییە، دەرعا و قونەیتەرە'ی بۆردومان کرد.
فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای ئیسرائیل زیاتر لە ١٢ هێرشی ئاسمانیان کردە سەر سووریا و تا ئێستا لە ژمارەی کوژرا و بریندارانی هێرشەکان زانیارییەک بەردەست نییە.
سوپای ئیسرائیل ڕۆژی پێشتریشی، ناوچەیەکی لە نزیک کۆشکی سەرۆکایەتی کۆماری سووریا بۆردومان کرد.
لەم بارەیەوە سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، ناوچەیەکی سەربازیی کە چەک و تەقەمەنی و هەروەها ژێرخانی مووشەکی لێ بووە، بۆردومان کراوە.
سوپای ئیسرائیل جەختی لەوەش کردووەتەوە کە "ئەگەر پێویست بکات" لەسەر هێرشەکانیان بەردەوام دەبن.