Şenhan Bolelli,Mohammed Baqi Hussein,Ramal Abdullah Mahmood
16 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 18 تشرینی یەکەم 2017
مه‌درید - AA
حكوومه‌تی ئیسپانیا تا رۆژی پێنجشه‌ممه مۆڵەتی بۆ سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا، کارلێس پیگدێمۆنت دیاریکردووە، تا مه‌به‌ستی خۆی له هه‌ڵپه‌ساردنی راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی ئاشكرابكات.
جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسپانیا، سۆره‌یا سایهنز دی سانتا ماریا سه‌باره‌ت به پێشهاته‌كانی كه‌ته‌لۆنیا كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی ساز کرد.
سۆره‌یا سایهنز دی سانتا ماریا رایگه‌یاند، تا كاتژمێر 10:00ی رۆژی پێنجشه‌ممه كات بۆ کارلێس پیگدێمۆنت دیاریکراوه تا "بگه‌ڕێته‌وه بۆ شه‌رعیه‌ت" و "مه‌به‌ستی خۆی له هه‌ڵپه‌ساردنی راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی" ئاشكرابكات و گوتی: "پێویسته دیالۆگ له‌چوارچێوه‌ی یاساكان و به شه‌فافی بێت، هێشتا كات ماوه حكوومه‌تی خۆجێیی كه‌ته‌لۆنیا بگه‌ڕێته‌وه بۆ شه‌رعییه‌ت. هێشتا ئه‌و بڕیارانه‌ی ئێمه وه‌ك حكوومه‌ت ده‌ریده‌كه‌ین، له‌ده‌ستی کارلێس پیگدێمۆنت دایه".
جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسپانیا جه‌ختیكرده‌وه، بۆ حكوومه‌تی ئیسپانیا مادده‌ی 155ی ده‌ستوور به واتای "هه‌ڵپه‌ساردنی مافه‌كانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری" نایه‌ت، به‌ڵكو به واتای "سه‌رله‌نوێ گێڕانه‌وه‌ی ئیداره‌ی خۆجێییه به سه‌قامگیری به په‌یوه‌ستبوون به ده‌ستوور و هه‌یكه‌لی حكوومه‌تی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ره‌وه".
- نامەی کارلێس پیگدێمۆنت بۆ ماریانۆ راخۆی
سەرۆکی حکوومەتی خۆڕیبەری کەتەلۆنیا، کارلێس پیگدێمۆنت لە رێگەی ناردنی نامەیەک بۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا، ماریانۆ راخۆی داوای کرد دەست بکەن بە قۆناغێکی نوێ بۆ دیاریکردنی داهاتووی کەتەلۆنیا.
کارلێس پیگدێمۆنت لە نامەکەیدا خۆی بواردووە لە وەڵامدانەوەی روونی راخۆی کە ١١ی ئەم مانگە پرسیاری "ئایا سەربەخۆییتان راگەیاند، یان نا؟" ئاراستەی ناوبراو کرد و جەختی لەسەر داواکاری دەوڵەتێکی سەربەخۆ کردەوە.
کارلێس پیگدێمۆنت ئاماژەی بەوە دا گشتپرسییەکەی یەکی ئەم مانگە لەوەوە سەرچاوە دەگرێت کە خوازیارن کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەر بکەن نەک بە پێکدادان.
ناوبراو نیازپاکی خۆی نیشان دەدات بەرامبەر پێشنیازەکانی دیالۆگ و دانوستان و لە بەشێکی نامەکەیدا نووسیوویەتی: "ئامانجی سەرەکیمان ئەوەیە لە ماوەی دوو مانگی داهاتوودا پڕۆسەیەکی دانوستان دەست پێ بکەین کە دەرفەت بۆ کەتەلۆنەکان، ئیسپانییەکان و حوکمڕانانی نێودەوڵەتی و هەموو لایەنەکان بڕەخسێنێت گوزارشت لە خۆیان بکەن".