Hemn Osman
28 ئەیلوول 2015•نوێکردنەوە: 28 ئەیلوول 2015
به‌رشه‌لۆنه
به‌پێی ئه‌نجامی راپرسیه‌كه‌ی هه‌رێمی خودموختاری كه‌ته‌لۆنیا، كه ده‌كه‌وێته خۆرهه‌لاتی ئیسپانیا، پارته‌كانی "Junts pel Si" و "CUP"ی لایه‌نگری سه‌ربه‌خۆیی، رێژه‌ی %49.8ی ده‌نگه‌كانیان به‌ده‌ستهێناوه.
به‌پێی ئه‌و ئه‌نجامه، له كۆی 135 كورسی په‌رله‌مانی كه‌ته‌لۆنیا، پارتی Junts pel Si 63-66، پارتی Ciudadanos 19-21، پارتی Catalunya si que es pot 12-14، پارتی سۆسیالیستی كه‌ته‌لۆنیا PSC 14-16، پارتی یه‌كێتی كاندیدی گه‌ل CUP 11-13، پارتی گه‌لی كه‌ته‌لۆنیا PPC 9-11 و پارتی یه‌كێتی دیموكراتی كه‌ته‌لۆنیا UDC 0-3 كورسی به‌ده‌ستده‌هێنن.
له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا، پارتی CUP له‌سه‌ر چاوهڕوانیهكانهوه ده‌نگی هێنا.
كاتی ته‌ماشای رێژه‌ی سه‌دی ئه‌و ده‌نگانه ده‌كه‌یت كه پارته‌كان به‌ده‌ستیان هێناوه، ئه‌و پارتانه‌ی داوای سه‌ربه‌خۆیی ده‌كه‌ن وه‌ك پارنتی Junts pel Si %40.7 و پارتی CUP %9.1ی ده‌نگه‌كانیان به‌ده‌ستهێناوه، كه ده‌كاته %49.8ی ده‌نگه‌كان. به‌لام ئه‌و پارته سیاسیانه‌ی دیكه كه دژی جیابوونه‌وه‌ن له ئیسپانیا، ده‌نگه‌كانیان به‌ش بووه.
دوای ته‌واوبوونی ده‌نگدانه‌كه، پسپۆران له یه‌كه‌م لێدوانیاندا ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه ئه‌و پارتانه‌ی داوای سه‌ربه‌خۆیی ده‌كه‌ن زۆرینه‌ی په‌رله‌مانیان به‌ده‌ستهێناوه، ئه‌مه‌ش لانی كه‌م ئاماژه‌یه‌كه به سه‌ركه‌وتن بۆ جێبه‌جێ كردنی قۆناغی سه‌ربه‌خۆیی.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، كاندیدی پارتی CUP ئه‌نتۆنیۆ بانۆس، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ده‌وڵه‌تی ئیسپانیا، له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر هاوشان له‌گه‌ڵ گۆرانی (ماڵئاوا باوكه)و په‌یامی (ماڵئاوایی) بڵاوكرده‌وه.