Mohammed Baqi Hussein
14 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 15 تشرینی دووەم 2016
كشیناو - AA
له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری مۆڵدۆڤا سه‌ركرده‌ی سۆسیالیسته‌كان و لایه‌نگری رووسیا، ئیگۆر دۆدۆن سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا.
به‌پێی روونكردنه‌وه‌یه‌كی ناوه‌ندی هه‌ڵبژاردنی مۆڵدۆڤا، له خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ملیۆنێك و 601 هه‌زار و 305 ده‌نگده‌ر له‌سه‌رتاسه‌ری ئه‌و وڵاته‌دا چوونه‌ته سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان و رێژه‌ی به‌شداریكردن له‌سه‌دا 53،27 بووه.
به‌پێی ئه‌نجامه بەراییەکان كه تا ئێستا رێژه‌ی سه‌دا 99،47ی ده‌نگه‌كان جیاكراوه‌ته‌وه، سه‌ركرده‌ی سۆسیالیسته‌كان و لایه‌نگری رووسیا، ئیگۆر دۆدۆن سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه.
له‌كاتێكدا به‌پێی ئه‌و ئه‌نجامانه ئیگۆر دۆدۆن له خولی دووه‌مدا رێژه‌ی سه‌دا 52،57ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنا و ركابه‌ره‌كه‌ی مایا ساندو كه وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی پێشووی ئه‌و وڵاته‌یه و لایه‌نگری خۆرئاوایه، رێژه‌ی سه‌دا 47،43ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنا.
دۆدۆن له‌دوای ساڵی 1996 وەک یه‌كه‌م سه‌ركۆماره راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن گه‌له‌وه هه‌ڵبژێردراوه.
له‌ساڵی 2000 ـه‌وه هه‌ڵبژاردنی سهركۆمار له په‌رله‌مانه‌وه ئه‌نجامده‌درا و ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن دادگای ده‌ستوورییه‌وه یاساكه هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه.
دۆدۆنی ته‌مه‌ن 41 ساڵ كه لایه‌نگری رووسیایه، خۆپیشاندانی دژی حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ی رێكده‌خست و له‌بانگه‌شه‌كانی هه‌ڵبژاردندا به‌ڵێنی ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی مۆڵدۆڤا و رووسیا و بووژاندنه‌وه‌ی ئابووریی وڵاته‌كه‌ی داوه.
دۆدۆن شه‌وی رابردوو به‌رله‌وه‌ی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كان رابگه‌یه‌نرێت، له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا سه‌ركه‌وتنی خۆی راگه‌یاند.