Muhammet Ali Kemal
27 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 27 کانوونی یەکەم 2016
کیشیناو- AA
دوای دەستبەکاربوونی ئیگۆر دۆدۆن وەک سەرکۆماری مۆڵدۆڤا، ئاڵای یەکێتیی ئەورووپا لەسەر باڵەخانەی سەرۆکایەتی کۆماری ئەو وڵاتە داگیرا.
بەپێی ئەو هەواڵانەی لە میدیای مۆڵدۆڤادا بڵاوکراونەتەوە، ئەو ئاڵایەی یەکێتیی ئەورووپا کە لەدەروازەی چوونە ژوورەوەی باڵەخانەی سەرۆکایەتی کۆمار لەپاڵ ئاڵای مۆڵدۆڤادا هەڵواسرابوو، لابراوە.
- ''ئیتر لە باڵەخانەی سەرۆکایەتی کۆمار تەنها ئاڵای مۆڵدۆڤا بوونی دەبێت''
پەرلەمانتارێکی پارتی لیبراڵ لە کاردانەوەیدا بەرامبەر داگرتنی ئاڵای یەکێتیی ئەورووپا و بەبیانووی پێشێلکردنی یاساکان دووبارە ئاڵاکەی لەدەروازەی باڵەخانەکەدا هەڵواسی، بەڵام دوای ماوەیەک جارێکی دیکە ئاڵاکە لابرایەوە.
گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆمار، ئیۆن چێبان لەروونکردنەوەیەکدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویکردووەتەوە، وێرای ئاماژەدان بەوەی کە ئیگۆر دۆدۆن گرەنتی جێبەجێکردنی دەستووری وڵاتە، باسی لەوەشکردووە ناوبراو لەچوارچێوەی یاسادا وڵات بەڕێوەدەبات و نووسیویەتی: ''ئیتر لەباڵەخانەی سەرۆکایەتی کۆمار تەنها ئاڵای مۆڵدۆڤا بوونی دەبێت''.