Mohammed Baqi Hussein
15 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 16 تەمووز 2016
شه‌وی رابردوو له‌میانه‌ی ئاهه‌نگه‌كانی 14ی تهمووز رۆژی نیشتمانیی فەڕه‌نسا له شاری نیس په‌لامارێكی تیرۆرستی کرا و گیان له‌ده‌ستدانی 84 كه‌س و برینداربوونی نزیكه‌ی 150ی دیكه‌ی لێكهوتهوه، به‌و هۆیه‌وه سێ رۆژی ماته‌مینی سه‌رتاسه‌ری له‌و وڵاته راگه‌یه‌نرا.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش و به‌رگری له كۆشكی ئه‌لیزا به سه‌رۆكایه‌تیی سه‌ركۆماری ئه‌و وڵاته فڕانسوا ئۆلاند، سه‌رۆكوه‌زیرانی فەڕه‌نسا مانوێل ڤاڵس بڕیاری سێ رۆژ ماته‌مینی گشتیی راگه‌یاند.
ڤاڵس ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له‌جه‌نگدان و سه‌ر بۆ تیرۆر دانانه‌وێنن وگوتى " :داواكاری گشتیی پاریس له‌باره‌ی په‌لاماره‌كه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌ستپێكردووه و دواتر روونكردنه‌وه له‌باره‌ی ورده‌كارییه‌كانه‌وه بڵاو ده‌كاته‌وه".
هه‌روه‌ها ناوبراو رایگه‌یاند باری نائاسایی له فەڕه‌نسا كه بڕیار بوو 26ی تهمووز كۆتایی بێت، بۆ سێ مانگی دیكه‌ش درێژ ده‌كرێته‌وه و رۆژی سێ شه‌ممه هه‌مواری تایبه‌ت به‌و بابه‌ته پێشكه‌شی په‌رله‌مان ده‌كرێت".
ئۆلاند پێشتر رایگه‌یاندبوو كه 10 هه‌زار سه‌رباز و پۆلیس ده‌ستبه‌كار ده‌بن و چاودێریی شوێنه گرنگه‌كان ده‌كه‌ن و هه‌ر شوێنێك به‌پێویستی بزانن پشكنینی تێدا ئه‌نجامده‌ده‌ن به سنوورهكانیشهوه و سه‌ربازی یه‌ده‌گیش بانگهێشتی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان ده‌كرێت.
شه‌وی رابردوو له‌میانه‌ی ئاهه‌نگه‌كانی 14ی تهمووز رۆژی نیشتمانیی فەڕه‌نسا له شاری نیس په‌لامارێكی تیرۆریستی ئه‌نجامدرا و گیان له‌ده‌ستدانی 84 كه‌س و برینداربوونی نزیكه‌ی 150ی دیكه‌ی لێكهوتهوه كه 18 کەسیان برینه‌كانیان سه‌خته.