Mustafa Melih Ahıshalı
27 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 28 کانوونی دووەم 2020
ئێران – AA
گوته‌بێژی فه‌رمانگه‌ی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی ئێران، ره‌زا جه‌عفه‌رزاده رایگه‌یاند فڕۆكه‌یه‌كی گه‌شتیاری هێڵی ئاسمانی Caspian له‌میانی نیشتنه‌وه‌یدا له فڕۆكه‌خانه‌ی ماهشههر له رێڕەوی فڕگە ده‌رچوو.
جه‌عفه‌رزاده به ته‌له‌ڤیزیۆنی فەرمی ئێران-ی راگه‌یاند "فڕۆكه‌یه‌كی هێڵی ئاسمانی Caspian كه له تاران-ه‌وه هاتبوو له‌میانی نیشتنه‌وه‌یدا له فڕۆكه‌خانه‌ی ماهشههر له رێڕه‌وی فڕگە ده‌رچوو".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ره‌وشی ته‌ندروستی گه‌شتیارانی ناو فڕۆكه‌كه باشه و له هۆكاری رووداوه‌كه‌ش ده‌كۆڵنه‌وه.