Eşref Musa
26 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 27 کانوونی دووەم 2020
ئیدلب - AA
فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیا و رژێمی ئەسەد بەردەوامن لە ھێرشکردنە سەر ناوچەکانی کەمکردنەوە گرژی لە ئیدلب.
فڕۆکە جەنگییەکانی رژێم ھێرشی ئاسمانیان بۆ سەر گوندەکانی کەفەروما، کەفەر بەتیخ، سەمکە، تەل کریسیان و رەیان ئەنجامدا.
لەلایەکی دیکەش فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیا ھێرشیان کردە سەر شارۆچکەکانی سەراقیب و ماراتینومان، گوندەکانی دەزیح، سەرجە، ماردیبسە، بابیلە، ماراند.
بەپێی ئەو زانیاریانەی لە سەرچاوەکانی بەرگریی شارستانی (کڵاو سپییەکان) بەدەستکەوتوون، دوای نیوەڕۆ ئەمڕۆ یەکشەممە فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیا، ھێرشیان کردووەتە سەر نەخۆشخانەی ئیمان لە گوندی سەرجە کە خزمەتی پێشکەش بە زیاتر لە ٥٠ ھەزار کەسی سڤیل دەکرد.
ئەوەش راگەیەندرا کە لەبەر ئەوەی نەخۆشخانەکە پێش ھێرشەکە چۆڵکراوە، بۆیە زیانی گیانی لێ نەکەتووەتەوە، بەڵام زیانێکی زۆر بە نەخۆشخانەکە کەوتووە.