Ekip,Muhammet Ali Kemal
27 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 28 کانوونی یەکەم 2016
ئیستانبوڵ- AA
لە شاری ورمێی سەربە پارێزگای ئازەربایجانی خۆرئاوا باکووری خۆرئاوای ئێران، زانایەکی ئایینی سوننە مەزھەب بەناوبانگ، بەناوی عەبدولعەزیز عەبدی تەمەن ٦٣ ساڵ، دەستگیرکرا.
بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەڕی islahweb کە سەربە جەماعەتی ئیسڵاح و دەعوای ئێرانە، یەکێک لە مامۆستایانی ئایینی خوێندنگەی سەڵاحەددینی ئەیوبی بۆ زانستە ئیسلامییەکان، بەناوی عەبدولعەزیز عەبدی لەلایەن دادگای تایبەت بە زانایانی ئایینی شاری تەبرێز، بڕیاری بەندکردنی بۆ دەرکراوە.
لە ھەواڵەکەدا ئاماژە بەوەکراوە عەبدی ماوەی دوو ساڵە چەندین تۆمەتی بەرەوڕوو کراوەتەوە و دادگای تایبەت بە زانایانی ئایینی فەرمانی کردووە بۆ ماوەی ٥ مانگ زیندانی بکرێت و ماوەی ٢ ساڵیش بۆ دەرەوەی شاری ورمێ، بگوازرێتەوە.