Muhammet Ali Kemal
27 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 28 کانوونی یەکەم 2016
ئەنقەرە- AA
سەرۆکی کۆریای باکوور، کیم جۆنگ ئون ئاهەنگ گێڕانی بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێوە قەدەغە کرد.
بەپێی هەواڵێکی ئیندیا تایمز، کیم جۆنگ ئون بەمەبەستی پەرستنی داپیرەی (دایکی باوکی) لەلایەن دانیشتوانی کۆریای باکوورەوە لە جیاتی یادکردنەوەی حەزرەتی عیسا، ئاهەنگ گێڕانی بەبۆنەی ساڵی نوێوە قەدەغە کردووە.
سەرۆکی کۆریای باکوور باسی لەوەکردووە کە داپیرەی رۆژێک بەر لە بەرواری لەدایکبوونی حەزرەتی عیسا لەدایکبووە و داوایکردووە لەجیاتی عیسا خەڵک نەنکی کە ناوی کیم جۆنگ سوکە، بپەرستن.
کیم جۆنگ سوک چەکدارێکی نەیاری ژاپۆن و چالاکەوانێکی کۆمۆنیست بووە و وەک 'دایکی پیرۆزی شۆڕش' دەناسرێت.