Ramal Abdullah Mahmood
02 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 04 شوبات 2019
تاران – AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه ناوه‌ڕۆكی هه‌ر رێككه‌وتننامه‌یه‌ك كه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ئه‌نجام درابێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له كۆنگرێس په‌سه‌ندیش كرابێت ئه‌وا هیچ به‌هایه‌كی نه‌ماوه.
له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی زه‌ریف ره‌خنه‌ی له بڕیاری كشانه‌وه‌ی ئیداره‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ گرت له رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی ناوه‌ند مه‌ودای هێزه‌كان له‌گه‌ڵ رووسیا.
له تویته‌كه‌ی زه‌ریفدا هاتووه: "ئیداره‌ی تره‌مپ له رێككه‌وتننامه‌یه‌كی دیكه‌یش كشایه‌وه. ئه‌مجاره رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی ناوه‌ند مه‌ودای هێزه‌كانه له‌گه‌ڵ رووسیا. كێشه‌كه ته‌نها له‌گه‌ڵ رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی و ئێران نییه. وا دیاره ئه‌و گرووپه به‌رامبه‌ر هه‌موو شتێك ههستناكییان هه‌یه كه واژووی ئه‌مریكای به‌سه‌ره‌وه‌یه. وه‌ك ئه‌نجام ناوه‌ڕۆكی هه‌ر رێككه‌وتننامه‌یه‌ك كه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ئه‌نجام درابێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له كۆنگرێس په‌سه‌ندیش كرابێت ئه‌وا هیچ به‌هایه‌كی نه‌ماوه".