Ahmet Dursun
10 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 10 ئەیلوول 2021
تاران – AA
لە ئێران له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٤٤٥ کەس دوای تووشبوونیان به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانیان لەدەستداوە، به‌مه‌یش ژماره‌ی ئه‌و کەسانه‌ی تا ئێستا به‌هۆی ئه‌و په‌تا جیهانگیره‌وه له‌و وڵاته گیانیان له‌ده‌ستداوه بەرزبووه‌ته‌وه بۆ ١١٣ هه‌زار و ٣٨٠ كه‌س.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٤٤٥ تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ستداوه، هه‌روه‌ها ٢١ هه‌زار و ١١٤ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌و په‌تایه تۆمار كراوە و سێ هه‌زار و ١٨٧یان له نه‌خۆشخانه چاره‌سه‌ری پزیشكیی وه‌رده‌گرن.
به‌وجۆره تا ئێستا ١١٣ هه‌زار و ٣٨٠ تووشبووی كۆرۆنا لە ئێران گیانیان له‌ده‌ستداوه و ژماره‌ی تووشبووانیش گه‌یشتووه‌ته، پێنج ملیۆن و ٢٥٨ هه‌زار و ٩١٣ كه‌س.
حه‌وت هه‌زار و ٤١٨ تووشبوو له‌ژێر چاودێریی چڕی پزیشكیدان.
تا ئێستا دۆزی یه‌كه‌می ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ ٢١ ملیۆن و ٧٥٣ هه‌زار و ٢٠ كه‌س و دۆزی دووه‌می ڤاكسینه‌كه‌یش بۆ ١١ ملیۆن و ٦٩٦ هه‌زار و ٥٦٩ كه‌س به‌كارهێندراوه له كاتێكدا ژماره‌ی دانیشتووانی ئێران نزیكه‌ی ٨٣ ملیۆن كه‌سه.
یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە ئێران له ١٩ی شوباتی ٢٠٢٠ له شاری قوم تۆمار كرا.
به‌پێی پله‌به‌ندی مه‌ترسی له سه‌رتاسه‌ری ئێران‌دا، ٢٤٦ شار له ئاستی "زۆر مه‌ترسیدار" و به ره‌نگی "سوور" دیاری كراون و ١٤٤ شار له ئاستی "مه‌ترسیداری مامناوه‌ن" به ره‌نگی "پرته‌قاڵی" و ٥٨ شاری دیكه‌یش له ئاستی "كه‌م مه‌ترسیدار" به ره‌نگی "زه‌رد" دیاریی كراون.